فیکر

دکتۆر ''سەفر حەوالى'' و فۆڕمێکی نوێ لە سەلەفیەت:

دکتۆر ''سەفر حەوالى'' و فۆڕمێکی نوێ لە سەلەفیەت:
نووسینى: هیوا محمد
 یەکەم دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ نوسینێکی بەناوی (وعد كیسنجر)، کتبێکی سیاسی بوو بەمە ش ئەو ڕێچکە باوەی شکاند کەوا باوبوو زانایانی سەلفی تەنها خەریکی زانستەشەرعیەکانبن و توخنی سیاسەت نەکەون،(ال سعودیش) بە کەیفی خۆی وڵات بەڕێوەببات کەس بۆی نەبێت ڕەخنەبگرێت، چونکە لیژنەی باڵای فەتواش ڕەخنە گرتنی لێیان بە حەرام ناساندبوو، بەڵام دکتۆر سەفەر حەوالى ڕەخنەى لە سیاسەتی ئال سعود  گرتبوو لە ڕووی سیاسیەوە بۆیە بووە جێگای مشتومڕێکی زۆر، چونکە ئەمە شتێکی نوێبوو کەسێک بە ئاشکرا ڕەخنەبگرێت، بەڵام ئەو بەتەواوەتی لەشەڕی خلیجی دووەم کاتێک صەدام حسێن کوێتی داگیر کرد خلیج هەمووی کەوتە ترس بەتایبەتی سعودییە بۆیە بڕیاریاندا کەپشت ببەستن بەهێزەکانی ئەمریکاو بێنە ناو خاکی سعودییەوە بۆخۆپاراستن لە صەدام و لیژنەی باڵای شەرعی سعودییەش ئەمەی بەکارێکی شەرعی ناساند! بەڵام حەوالى زۆر بەبوێرانە وەستایەوە دژی بڕیاری ئال سعود و لیژنەی باڵای شەرعی سعودییە، حەوالى ئەم بڕیارەی بەناشەرعی لەقەڵەم داو و لەڕوی سیاسیشەوە بەکارێکی خراپی دانا چونکە بەداگیر کردنی وڵاتی لە قەڵەمدا بەبێ شەڕ، بەڵام ئال سعود بڕیاری گرتنی بۆدەرکرد لیژنەی باڵای شەرعی سعودییەش فەتوایاندا کە حەوالى کەسێکی ئاژاوەگێڕە و لەفەرمانی دەسەڵات دەرچووە بۆیە فەرمانی گرتنەکەی شەرعییە! دوای پێنج ساڵ لەزیندان ئازاد کرا و هەموشتێکیان لێ قەدەغە کرد لەوتاردانو دەرس وتنەوە و نوسینو هەموو چالاکییەکیان لێ قەدەغە کرد، سەرەڕای ئەمانەش لەساڵی2005 جەڵدەی دەماغ لێیدا ئیتر کەوتە سەرجێگا زۆرێک پێیان وابوو ئیتر سەفر حەوالی کۆتای پێهات ئەو دەنگە ناڕازییە بۆهەمیشە کپ بوو، بەڵام لەساڵی2018دا جارێکی دیکە دەرکەوتەوە‌ ئەمجارە جیاواز لەجارەکانی تر لەسەر جێگاوە کتێبێکی بڵاو کردەوە و عەرشی ئال سعودی هەژاند!! بەناوی (المسلمون والحضارةالغربیة) کەزۆر بەئاشکرا ڕەخنە لەسیاسەتی ئال سعود دەگرێت و ڕەخنەش لەزانایانی سعودییە دەگرێت کە بێدەنگن لەو سیاسەتە چەوتە، زۆربەئاشکرا دەڵێت: ئەوئیسلامەی ئال سعود پشتی دەگرێت ئیسلامێکی ئەمریکییە نەک ئەو ئیسلامەی دابەزیوە بۆ محمدی کوڕی عەبدوللە و زۆر ڕەخنەی تریشی تێدایە بەئاشکرا بەمەش حەوالی بووە تاکە سوارچاکی مەیدانی ڕابوونی ئیسلامی لەسعودییە، چونکە حکومەتی ئال سعود لەدروست بونییەوە تائێستا هیچ کەس نەیتوانیووە لەناوخۆی سعودییەدا ئاوا بەئاشکرا دژی بووەستێتەوەو ڕەخنەی لێبگرێت، بۆیە دیسانەوە بەرەو سجن برایەوە! ئەم کتێبە لە وانەیە کۆتا ئامۆژگاری حەوالى بێت بۆ نەوەی تازەی ڕابوونی ئیسلامی، جا خوێندنەوەی زۆر گرنگە بۆ ئێستامان، حەوالى فۆڕمێکی جیاواز پیادە دەکات لەسەلەفییەت بەکۆکردنەوەی زانستە شەرعییەکان و بەئاگابوون لە رۆشنبیرى رۆژئاوا و دانەبڕان لەواقع،  وەکارکردن بەپێی سیاسەتی ڕۆژ بەمەش هەردوو باڵی سەلەفی دژی وەستاونەتەوە مەدخەلیەت و ئەوانەی سەر بەدەسەڵاتن و لە گەڵ سەلەفیە جیهادیەکان ئەمانیش زۆر دژایەتییان کردووە بەنوسین، بەڵام حەوالى ڕێڕەوی فیکری خۆی بۆکەس نەگۆڕیووە هەمیشە هەوڵی داوە موسوڵمانان بەئاگا بێنێتەوە لەدینەکەیان و  وریا بنەوەو عەقڵ بەکار بێنن نەکەونە ژێر کاریگەری سۆزو حەماسەتەوە، بۆیە گرنگە کەوا گرنگی بەبۆچونەکانی بدرێت و کتێبەکانی بخوێندرێتەوە تا سودمەند بین لەبیروبۆچونەکانی تا ئەو ئەزمونە زۆرەی حەوالى ببێتە ڕۆشنکەرەوەی ڕێگاکەمان.


3753 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-09-05
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.