نامه نهێنییه ئاشكرابووهكانی سكرتێری دهوڵهتی نهرویج له سهر دۆسیهی مامۆستا كرێكار
سكرتێری پێشووی وڵات؛ ویستی ئاههنگ بگێڕێت بۆ ناردنهكه: ئێستا دهبێت وهكو شایهتێك لهدادگا ئامادهبێت
ڤیدار برێن کاڵيسنی "سكرتێری دهولهتی نهرویج" له 25ی نۆڤێمبهری سالی 2016هدا له گفتوگۆیهكی نهێنی لهگهڵ هاوپيشە ئیتالییەکەی (کۆسيمۆ فێری) لهڕێگهی ئیمهیلهوه پهیوهندیان ههبووه بۆ دروستكردنی دۆسیهیی ئیتاڵیا بۆ ئهوهی هیچ بهربهستێكی یاسایی لهسهر ههر جۆره حوكمدان و دهركردێكی مامۆستا كرێكار نهیهته بهردهمیان
بهڵام دوای ئاشكرابوونی نامه نهێنییهكانی نێوانیان؛ ئێن ئارکۆی نەرویجی بەم شێوەیە دەنوسێت: ( ئیمەیڵی تازە ئەوە دەر ئەخات کە دەسەڵاتدارانی نەرویجی و ئیتاڵی پەیوەندییەکی توندوتۆڵیان هەبوو لەبارەی کێشەی ناردنە دەرەوەی مەلا کرێکار، هەروەها پرس و راوێژ لەسەر ئەوەی چی بوترێت بۆ راگەیاندنەکانی نەرویج سەبارەت بە پرۆسەکە)
لە راگەیاندنەکەی ئێن ئارکۆی نەرویجی ئەوە بەدەر دەکەوێت کە حکومەت و موخابەراتی هەردولا بەرنامە رێژیان کردووە بۆ ئەوەی بەشێوازێك کارەکە بکەن کە بێ کەم و کوڕی بتوانن کێشەیەکی وا دروست بکەن کە جەنابی مامۆستا کرێکار لە تاوانێکی گەورە بگلێنن و بەهەموو شێوەیەك یاسا بەربەست نەبێت لەدەرکردن و لەناوبردنی مامۆستا کرێکار.
تەنانەت رێکەوتون لەسەر لێدوانی پاش جێبەجێکردنی ئەرکەکە! وەك ئەوەی لە ئیمەیڵەکانی ڤيدار برێن کاڵيسنی سکرتێری دەوڵەتەوە بۆ ئیتالییەکان دەردەکەوێت گەرەنتی تەواوە بە باس و پرۆسەکە و بێخەمن لەوەی لە زوترین کاتدا کرێکار بەکەلەپچەکراوی رەوانەی دادگای رۆما ئەکرێت و سزای بەسەردا ئەسەپێنرێت و بۆ خۆیان دەبنە سپارتاکۆزو براوەو گلادییەتەر!
بۆیە بێخەمانە لە ئیمەیلەکەی برێن کاڵسن بۆ هاوپيشە ئیتاڵییەکەی ئەوە دەڵێت " من وا ئەزانم گونجاو بێت ئاهەنگێک بگێڕین لە رۆما کە هەموو گومانلێکراوەکان لە ئیتاڵيا ئەبن"
بەڵام پاش بڵاوبونەوەی نامەکانی نێوان ڤيدار برێن و هاوپيشە ئیتالییەکەی (کۆسيمۆ فێری)، ڤيدار بۆ ئێن ئارکۆ دەڵێت: (دەربڕينی ئەو قسەیە شێوازێکی ناحەکیمانە بوو لەلایەن منەوە، ئەوە شتێك نییە کەسێك بیڵێت بە هاوپيشە نێودەوڵەتی. من نە ئەبوو ئەو قسەیە بکەم)
واتە نەدەبوو بەو حەماسەتەوە بە ئیتالییەکان بڵێت دەبێت ئاهەنگ بگێڕین! ئەوەش نیشانەی سوك بوون و بێهێزیانە لەبەردەم کێشەی کرێکار کە بەدوای فریاد رەسێکەوەن رزگاریان بکات لە دەستی؟!
ئێن ئارکۆی نەرویجی ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ئەم کارە پێشتر بەرنامەی بۆ داڕێژراوەو حکومەتی نەرویجی لە دوای شکستە یەك لەدوای یەکەکانی لەگەڵ موخابەراتی وڵاتە جیاوازەکاندا پەیوەندی کردوە بە ئیتالیاوەو لە مانگی شەشی ٢٠١٤ برێن کاڵيسنی ناردۆتە رۆماو چاوی بە کۆسيمۆ فێری کەوتووەو گفتوگۆیان کردوە لەسەر ئەوەی چۆن کرێکار بگلێنن بە کێشەوەو بیلکێنن بە چەند کوردێکی دانیشتوی ئیتالیا تا ئاسانکاری بێت بە پێی یاسا مامۆستا کرێکار رادەستی ئیتالیا بکەن و بتوانن لە ناوی بەرن و نیەتی برێن و حکومەتی نەرویجيش لە ئیمەیڵەکەیاندا ئەوەمان پێ دەڵێت چەندە دڵخۆشن بە رزگاربونیان و بەو بۆنەیەوە ئاهەنگ دەگێڕن.
دووربین وێنهی نامهكان بڵاودهكاتهوه: