کۆمەڵکاری

زەرورەتی بوونی مامۆستا کرێکار...

زەرورەتی بوونی مامۆستا کرێکار

ن: ئامەد کامەران

بوونی مامۆستا کرێکار (خوای گەورە ئازادیبکات) زەرورەتێکی واقیعیی زۆر ڕوونە، مامۆستا کرێکار کەسایەتییەکی گشتگیرو بێوێنەی هەیە، دوژمنەکانیشی ناتوانن نکۆڵی لەو ڕاستییە بکەن؛ بەجارێک زانای شەرع، موفەکیری ئیسلامی، نوسەر، شاعیرو سیاسەتمەدارێکی زۆر گەورەیە، لەهەمان کاتدا پێکەوە ئاراستەی شەرعی، فیکری، سیاسی، کۆمەڵایەتیی میللەتی کوردی خۆیی کردووە، جیا لەوەی کە لەئاستی وڵاتانی تریشدا ئاراستە سیاسییەکانی لەپێشچاو گیراون، لەدوای هەر ڕووداوێکی خوازراوو نەخوازراوی سیاسی و سەربازیدا، مامۆستا کرێکار شیکارییەکانی بۆ ئەو ڕووداوە بووەتە جێی بایەخی دۆست و دوژمنی دەرەکی و ناوخۆیی، تەنانەت هەموو جارێک بەچاوی خۆمان ئەوە دەبینین، کە ئەگەر مامۆستا کرێکار لەزیندانیشدا بێت، شیکارییە کۆنەکانی دەهێنرێنەوە پێشەوە وەکو ئەوەی کە نوێبن، ئەو مەیدانە مەترسیدارەی مامۆستا کرێکار بەدرێژایی زیاتر لە (٤۰) ساڵە خۆی تێئاڵاندووە، هیچ کەسایەتییەک نەیتوانیوە، یان نەیویستووە بێتە ئەو مەیدانەوە -بەو شێوە ئاشکراو سابتەی مامۆستا-. لەلامان ڕوونە کە لەسەر سوکایەتیی بەئیسلام و پیرۆزییەکانی و سووتاندنی قورئان و بەرگریکردنی ئاشکرا لەهەموو موسوڵمانانی موستەزعەف و موجاهید ...تاد. ئەو هەموو باجەی بەسووکایەتی و ناوزڕاندن و (٦٤) جار دادگایی و زیندانیکرانی بەناحەقەی بینیوە، لەکاتێکدا زۆر بەدەگمەن نەبێت، هیچ لایەنێک بگرە هیچ کەسێکیش، نەیتوانیوە بەئاشکرا بەرگریی لێبکات، بەڵام ئەو ئامادەبووە لەسەر حسابی بەرژەوەندی، ژیان، ئەمانی خۆی، خێزان، منداڵ و نزیکانی، باجبدات لەپێناوی بەرچاوڕوونکردنی خەڵکی و وێڵنەبوونی موسوڵماناندا، هەروەها بوون بەشاهید، بەو شاهیدییەی کە بەردەوام لەپێشەکیی وتارو دەرسەکانیدا، بەدرێژایی تەمەنی بانگەوازیی وتویەتییەوە: {رَبَّنَا آمَنَّا بِمَا أَنْزَلْتَ وَاتَّبَعْنَا الرَّسُولَ فَاكْتُبْنَا مَعَ الشَّاهِدِينَ} (آل عمران: ٥۳). واتە: خوایە بڕوامانهێناوە بەو بەرنامەیەی داتبەزاندووەو شوێنی پێغەمبەرەکەت کەوتووین، دەسا لەڕیزی ئەوانە بمانژمێرە دەبنە شاهید بەسەر خەڵکییەوە، بەڕوونکردنەوەی بەرنامەکەت. شاهیدبوون بەوەی کە مادام ڕێبازی بانگەوازی دینەکەی خوای هەڵبژاردووە، نابێت لەسەر حسابی پارێزراویی خۆی، سڵ لەگەیاندنی هیچ بەشێکی دینەکە بکاتەوە، جا تاغوتان پێیانخۆشبێت یان ناخۆش. وە نەبێت تەنها تاغوتانی یەکێتی و پارتی لەڕوویدا وەستابنەوە! ئەدی حوکمی (۱٥) ساڵ زیندانی لەئوردن و (۱۲) ساڵ زیندانی لەئیتاڵیا بەبێ دادگایی و بەحەتاڵوبەتاڵ چی؟ هەواڵگریی (۱۰) وڵات شەوو ڕۆژ شوێنپێیان هەڵگرتووە چی؟ هەواڵگریی وڵاتێک بەسە بۆ لەناوبردنی هەرکەسێکی وەکو مامۆستا، بەڵام دیارە خوای گەورە هێشتویەتییەوە بۆ ئەرکێک کە تاوەکو ئەداینەکات، بێگومان کەس ناتوانێت بێتە سەر ڕێی، کە ئەدایشیکرد ئەرکی تەواودەبێت، وەکو کە پێغەمبەران (علیهم السلام) هەر وابوون.
کاریگەریی ئایینی: مامۆستا کرێکار پێش هەر بوارێک، لەبواری زانستی شەرعیدا کاریکردووە، لەزەمانێکەوە کە لەوڵاتی پاکستان مامۆستای زانکۆ بووەو خوێندکاری دکتۆرا بووە، تا دەگات بەمانگی (۷ی ۲۰۱۹) کە دەنگی لەخەڵکی بڕاوە، بە هۆی زیندانیکرانییەوە، بەڵام زانای ناو کتێبەکان نەبووە، بەڵکو واقیعییانە و سات بەسات بەپێی شەرع، بەبێ شەرم و سڵکردنەوە ئاراستەی موسوڵمانانی کردووە، بەبوونی سەدان و هەزاران تۆماری دەنگی، لەگەڵ دەیان کتێبدا کە نووسیونی، جگە لەدامەزراندنی گشتگیرترین و گەورەترین زانکۆی دیراساتی زانستە شەرعییەکان بەشێوەی ئۆنلاین لەناو کورددا، بەناوی زانکۆی ئازادی دیراساتی ئیسلامی (زادی)یەوە.
ئاراستەی کۆمەڵایەتی: جگە لەوتارە جیاوازەکانی لەبوارە گشتییەکانی شەرعدا، وەکو مامۆستایەکی خاوەن ئەزموون و دونیا دیدە، لەتەک کێشە کۆمەڵایەتییەکانی خەڵکەکەیدا بووە، هەر ڕۆڵیک کە مەلایەکی خەمخۆر دەیگێڕێت لەو بوارەدا، مامۆستا کرێکار پێی هەڵساوەو بەپێی توانای خۆی ئەدای بەرپرسیارێتیی خۆیی کردووە.
ئاراستەی سیاسی: هەر وەک لەسەرەوە ئاماژەمان پێدا، ئەوەی مامۆستا کرێکار لەم مەیدانەدا کردوویەتی، مەگەر هەر خوای گەورە پاداشتیبداتەوە، ئەقڵێکی موسوڵمانانە، غیرەتێک وەکو پیاوچاکان و موجاهیدان، دڵسۆزییەک وەکو باوک.
ئاراستەی پەروەردەکارانە: بەکتێبگەلی جیاوازو وتارانێکی زۆرو بێوێنە، زیاد لە (٤۰) ساڵە! بەبێوچان بەردەوامە، بەڕاستی بەبێ دەمارگیریی عاتفییانەو بەو پەڕی دڵنیاییەوە دەتوانین بڵێین: مامۆستا کرێکار نموونەیەکی بەرزە، جێی چاولێکەری و لێوە فێربوونە. ئەوەی دیراسەی ژیانی ئەو پیاوە بکات، دەبینێت لەژیانیدا چەندین جار کارەکانی هەڵوەشاوەتەوە، تەنانەت خەڵکانێک بەداخەوە، لێیدەکەن بەخاڵی لاواز، کە گوایە مامۆستا کرێکار کاری پێنابرێتە سەر! چونکە بینیویانە کە کارێکی باشی ئەنجامداوە، بەڵام بەناچاری بۆ پارە کۆکردنەوە، یان تازەکردنەوەی ڤیزاکەی لەوڵاتی نەرویج، لەکاتی بزووتنەوەی ئیسلامیدا دەچووە دەرەوەی کوردستان، کاتێک کە دەگەڕایەوە، خەڵکێکی تر دەبوون بەخاوەنی پرۆژەکەی، یان لەبەریەک هەڵدەوەشایەوە، یان لەم ساڵانەی دواییدا، کە دوژمنانی زانییان شتێکی وا هەیە، دوای دەستبردن بۆ هەر کارێک دەستگیریاندەکردو کارەکانیان ئیلغادەکردەوە لەفەراغی خۆیدا. بەڵام مامۆستا کرێکار بەپشوودرێژییەکی بانگەوازکاریی سەر ڕێبازی پێغەمبەران، سەرلەنوێ هەر دەستیپێکردۆتەوە! ئیرادەی بەهێزی ئەو لەشاخ ئەچێت، پشوودرێژیی ئەو لەهیی پێغەمبەران و پیاوچاکی ئوممەت دەچێت. لەبەرئەوە سەدان فێرخوازی لەپاکستان و باشوورو ڕۆژهەڵات کوردستان، جا لەنزیکەوە بێت، یان لەدوورەوە پێگەیاند. پەروەردەی ئەو تەنیا لەسووچی مزگەوتەکاندا نەبووە، خیتابی ئەو کونوقوژبنی وڵات دەتەنێت، منداڵ، گەورە، ژن و پیاو پێی پەروەردەدەبن، چونکە ئەوەی ئەو بانگەوازی بۆ دەکات ئیسلامە، ئیسلامیش بۆ کۆمەڵە کەسێک نییە بەتەنها. دەپرسین ئایا مامۆستا کرێکار نەبێت (بە زیندان بێت یان مردن) ئەو مەیدانە کێ پڕیدەکاتەوە؟ ئایا پرۆژەی ئیسلامیی هاوچەرخ لەکوردستاندا هەر ئاوا بەمەنگی دەمێنێتەوە تا زیاتر بۆگەندەکات؟ ئەگەر پرۆژەکانی مامۆستا کرێکار بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە، کە لەکتێبی (ئێمە کێین؟)دا خستویەتییە بەردەست، چی دەبێت؟ وەڵامەکان بەکراوەیی بەجێدەهێڵین. پێشتر زۆر لەبارەی شکستی پرۆژەی ئیسلامییەوە لەباشووری کوردستاندا وتراوە، زیاد لەهەر کەسێکیش مامۆستا کرێکار لەسەری دواوە، هەندێک بەڕاست و هەندێک بەهەڵەیان داناوە، بەڵام پرسیارێکی تر دەخەینەوە بەر دیدی خوێنەران، ئایا بۆچی کۆمەڵە ئیسلامییەکان بوێریی ئەوەیان نییە لەسەر باردودۆخە هەستیارەکان بدوێن؟ تا چەند بوونەتە مایەی وەڵامی پرسیارە ئاڵۆزەکانی خەڵکی خۆیان؟ کە ئێوە شیکاری سیاسیتان پێناکرێ بەئاشکراو بێ سڵکردنەوەی، بۆ بوون بەشۆڕەسواری ئەو مەیدانە؟ ئەگەر دینەکەی خواتان بەئاشکرا پێ بەیانناکرێ و بەرەی خۆتان لەکافرو عەلمانییەکانی کوردستان پێ جیاناکرێتەوەو خەڵکیتان بەدرێژایی زیاد لە (٣٢) ساڵ بۆ تێنەگەیەنراوە لەکوفری بەرامبەرەکانمان، بۆ بوون بەشۆڕەسواری ئەم مەیدانە؟ وەڵامەکەی بە کراوەیی بەجێدەهێڵین.

3380 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-01-13
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.