به‌یاننامه‌ی جه‌ماعه‌تی برایه‌تی
بسم الله الرحمن الرحیم
سه‌باره‌ت به راده‌ست کردنی مامۆستا کرێکار به وڵاتی ئیتالیا:
«وَمَا نَقَمُوا مِنْهُمْ إِلَّا أَن يُؤْمِنُوا بِاللَّهِ الْعَزِيزِ الْحَمِيدِ»
له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینی خه‌م و ناڕه‌حه‌تیمان ده‌رباره‌ی راده‌ست کردنی جه‌نابی مامۆستا کرێکار به وڵاتی ئیتالیا به‌یاننامه‌یێک بۆ ئیدانه‌ی ئه‌م ره‌فتاره ده‌ر ده‌کرێت وه‌ک له خواره‌وه ده‌قه‌که‌ی دێت:
وه‌کوو ئاگادارن جه‌نابی مامۆستا ساڵه‌هایه له وڵاتی نه‌رویج ئه‌سیره. جاره‌های جار جه‌نابیان ده‌سگیر کراوه‌و له به‌رانبه‌ر دادگا تۆمه‌ته‌کانی ره‌د کردۆته‌وه‌و دیفاعی له خۆی کردووه. له کۆتا تۆمه‌تدا بێ حازر بوونی خۆی له وڵاتی ئیتالیا ١٢ ساڵ زیندانی بۆ ده‌ر کراوه. وڵاتی نه‌رویج له مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ٩٨ی کۆچی هه‌تاویدا جارێکی تر جه‌نابیانی ده‌س به‌سه‌ر کرد تا ده‌رباره‌ی راده‌ست کردنیان بڕیار ده‌ر بکرێت. به هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆڕۆنا به تایبه‌ت له وڵاتی ئیتالیا ئه‌و هیوایه هه‌بوو که مامۆستا ته‌نانه‌ت ئازاد بکرێت به‌ڵام له نیهایه‌تی سه‌رسووڕهێنه‌ریدا له رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو (٦/١/٩٩ کۆچی هه‌تاوی) مامۆستا له شه‌وه‌زه‌نگا و به دزیه‌وه‌و بێ هه‌واڵی پارێزه‌ره‌که‌ی و بنه‌ماڵه‌که‌ی راده‌ستی وڵاتی ئیتالیا کرا.
به پێی فه‌رمایشتی پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان - دروودی خوای له سه‌ر بێت -: « الدُّنْيَا سِجْنُ الْمُؤْمِنِ، وَجَنَّةُ الْكَافِرِ» داعیانی رێگه‌ی حه‌ق له‌م رێگه‌یه‌دا تووشی ئازار و ئه‌شکه‌نجه ده‌بن و نه‌یارانیش درێغی له هیچ جۆره ئه‌شکه‌نجه‌یێکی جه‌سته‌یی و روحی و ده‌روونی ناکه‌ن. عوسمانی کوڕی عه‌ففانیان له حه‌سیردا ده‌پێچا. موسعه‌ب له ماڵ و سامان بێبه‌ش ده‌کرا. ته‌نافیان ده‌خسته گه‌ردنی بیلال و ده‌یاندایه ده‌ستی منداڵان که بیسووڕێننه‌وه. یاسر له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌یا گیان ده‌دات و سه‌ره‌ڕمی جاهیله‌کان و سته‌مگه‌ره‌کان سینه‌ی سومه‌ییه‌ی ده‌دڕی. پێغه‌مبه‌ری خوا - دروودی خوای له سه‌ر بێت - کاتێک که ئازاره‌کان گه‌یشته به‌رزترین ئاست به یاوه‌رانی فه‌رموو: «به‌ره‌و حه‌به‌شه کۆچ که‌ن چۆنکه سه‌رۆکه‌که‌ی پیاوێکی دادوه‌ره».
هه‌زاران ئاخ و ده‌رد که سه‌رۆکان و سیاسه‌تمه‌دارانی دونیای ئیسلام له خه‌وی زستانه‌دان. خراپتر له‌مه ئه‌وه‌یه که له نێوان موسوڵماناندا هیچ یه‌کگرتوویێک نیه‌و خۆیان تووشی هه‌زاران ئازار و ده‌ردی دیار و نادیارن
|