مامۆستا کرێکار سەرکەوتووبوو
باوەڕ محمد
بسم الله الرحمن الرحیم
لەگەڵ ئەوەی لەو ڕۆژەوەی وڵاتی بەناودیموکراسیی نەرویج، مامۆستا کرێکاری ڕادەستی ئیتالیا کردووە، خەڵکێکی زۆر بەئیسلامی و عەلمانییەوە ئیدانەی ئەو کارە نامرۆڤانەیان کردووەو پشتگیریی خۆیان بۆ مامۆستا کرێکار دەربڕیوە، ئەمەیش جێگەی سوپاس و پێزانینە، بەڵام گومانی تێدانییە لێرەو لەوێ دەبیستین، کە دەوترێ: مامۆستا کرێکار باجی هەڵەی خۆی دەدات! خۆ ئەوەنەبێت مەبەستیان لەم قسەیە ئەوەبێت، کە مامۆستا تاوانێکی ئەنجامدابێت، نا، هەمووان دەزانن مامۆستا بێتاوانەو بەزیاتر لە(٦۰) جار دادگاییکردنی، نەتونراوە تەنها تاوانێکیشی لەسەر بسەلمێنرێ، بەڵکو مەبەستیان لە(هەڵە) ئەوەیە، کە نەدەبوو مامۆستا بەئاشکراو ڕاشکاوی بیروباوەڕو بۆچوونەکانی خۆی بخاتەڕوو، بەڵام لەڕاستیدا حەقنییە ئەم وتەیە لەلایەن کەسی خاوەن مەبدەئی عەلمانیشەوە بوترێ، چ بگات بەکەسێك کە خاوەنی بیروباوەڕێکی ڕاست و پتەوی ئیسلامی بێت، چونکە ئەو کەسەی مێژووی ئیسلامی خوێندبێتەوە، دەزانێت بەدرێژایی مێژوو ئەو موسوڵمانە خواویستانەی بەرەنگاری ستەمکاران بوونەتەوەو ویستویانە لەسەردەمی غوربەتی ئەهلی ئیسلامدا بیروباوەڕی ڕاست و دروست بەخەڵکی بگەیەنن، -لەکاتێکدا دەسەڵاتدارانی ستەمکار لەهەموو ڕەهەندەکانەوە کۆمەڵگەیان بەرەو داڕووخان بردووە- ئهوانه ڕووبەڕووی سزاو ستەمی ستەمکاران بوونەتەوه.
هەموومان چیرۆکی یاوەرانی کەند (أصحاب الأخدود)مان لەقورئانی پیرۆزدا خوێندۆتەوە، چیرۆکی پێغەمبەران و هاوەڵانیانمان بیستووە، میحنەتی ئیمام ئهحمهدو ئیبنوتهیمییهو زانایانی ترمان ئاگالێیە، کە تووشی چ مەینەتییەك هاتوون لەپێناوی گەیاندنی پەیامی ڕاست و دروستدا، بەڕاستی ڕووبەرووبوونەوەی بەڵاو ناخۆشی و زیندانیکردن لەسەردەمی ستەمکاراندا سەرکەوتنە، سەلمێنەری بۆ خوا بوونە، چونکە بەدرێژایی مێژوو نەمانبینیوەو نەمانبیستووە ستەمکارێك لەئاست پیاوانی حەقبێژو چاکسازدا بێدەنگبووبێت، بەتایبەت ئەگەر ئەو کەسە لەئەهلی ئیسلام بووبێت، بەتایبەتیتریش ئەگەر لەئەهلی سونەت و جەماعەت بووبێت، چونکە مەنهجەکە؛ مەنهەجی گۆڕانکارییهو ڕێگەنادات ستەمکاران چۆنیان بووێت ئاوا حوكمبکەن و ماڵ و سامانی خەڵکیش بخۆن، وەك چۆن ڕێگهنادات لەغەیری شەریعەتی ئیسلام، بەرنامەیەکیتر بکرێتە دەستوری وڵات و بەسەر ئەهلی ئیسلامدا جێبەجێیبکەن، خۆ دیارە هەرکەس ئەم ڕێگەیە بگرێت حەتمەن بەئاسانی لێیناگەڕێن، مەگەر پێغمەبەری نازدار (صلی الله علیه وسلـم) نافەرموێت: «إِنَّ مِنْ أَشَدِّ النَّاسِ بَلاَءً الأَنْبِيَاءُ، ثُمَّ الَّذِينَ يَلُونَهُمْ، ثُمَّ الَّذِينَ يَلُونَهُمْ، ثُمَّ الَّذِينَ يَلُونَهُمْ» رواه أحمد. واتە: بێگومان ئهوانهی لەهەموو کەس زیاتر ناڕەحەتی و بهڵاو ئازاریان دێتهڕێ؛ پێغهمهبهرانن، دوایی ئەوانەنهن كه دواى ئهوانن، دوایی ئەوانەى دواى ئهوانن (لهبهرزیی پلهی عهبدێتی و بۆ خوا سوڵحانیان).
لەناسینی چەندین ساڵەی مامۆستاو خوێندنەوەی کتێبەکانی و گوێگرتن لەدەرسەکانی، ئەوەمان لهلا ڕوونبووەتەوە کە مامۆستا بەپشتیوانی خوای گهوره ڕێگەی پێغەمبەرانی گرتووە، بۆیە دەڵێین: بەڵێ لەحساباتی زەمینیدا وا دەردەکەوێت مامۆستا زەرەرمەندبێت و ستەمکاران سەرکەوتووبووبن، بەڵام ئەوە حساباتێکی کورتبینی و ناتەواوە، ژیان، لەزەت، خۆشی و ناخۆشی و ناڕەحەتییەکانی ژیان نرخێکی وایان لەتەرازوودا نییە، سەرکەوتنیش تەنها زاڵبوونی ئاشکرایی نییە، ئەوە تەنها شێوەیەکە لەشێوەکانی سەرکەوتن، وەک سهید قوتب دەفەرموێت: "ئەوەی لەتەرازووی خواییدا نرخی هەیە، بریتییە لەنرخی عەقیدە، بەرزترین سەرکەوتنیش سەرکەوتنی ڕوحە بەسەر ماددەدا، سەرکەوتنی باوەڕو مەبدەئە بەسەر ناڕەحەتی و ئازاردا".
خۆ ئەگەر ناخۆشییەکانی دنیا مانای دۆڕان و کەوتن بوونایە، دەبوو پێغەمبەران (سەلامی خوایان لێبێت) تووشی ئەو ناڕەحەتییانە نەهاتنایە، بەڵکو زۆر جار خوای گەورە کەسێکی خۆشبووێت و بیهوێت پلەوپایەی لەبەهەشتدا بەرزبکاتەوە، تووشی ناڕەحەتی دەکات و بەقورسی تاقیدەکاتەوە، وەک پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: «يَوَدُّ أَهْلُ الْعَافِيَةِ، يَوْمَ الْقِيَامَةِ، حِينَ يُعْطَى أَهْلُ الْبَلاَءِ الثَّوَابَ، لَوْ أَنَّ جُلُودَهُمْ كَانَتْ قُرِضَتْ فِي الدُّنْيَا بالْمَقَارِيضِ» رواه الترمذي. واتە: لەشساغەکان لەڕۆژی دواییدا، کە ئەو پاداشتە دەبینن، دەدرێتە کەسانى نەخۆش و ناساغ بەدەردو بەڵا، خۆزگە دەخوازن پێستەکانیان بەمەقەست ببڕرایە لەدونیادا -تاکو ئەوانیش هەمان پاداشتى نەخۆش و خاوەن گرفتارییەکانى دونیایان وەربگرتایه-.
بۆیە بەڕاستی مامۆستا کرێکار بۆ هەموو دونیای سەلماند، کە کوفری جیهانی ناتوانێت چۆکیپێدابدات، بەڵکو ئەگەر بەتەنهایش بێت، وەک وەعدی بەخوای خۆی داوە، ئەم دینە سەردەخات و ڕووبەڕووی دوژمنانی ئیسلام دەبێتەوە، ههروهها سەلماندی کە ئەو مەنهەجی پێغەمبەرانی هەڵگرتووەو ئامادەنییە بۆ هیچ کەس و لەبەر لۆمەی هیچ لۆمەکارێك، سازش لەبیروباوەڕی بکات، سەلماندی کە ترس و تۆقاندن و زیندانەکان نەیانتوانی تەنازولی لەحەق پێبکەن، پێویستیشە ئەوەمان لەبیرنەچێت جهنگەکە لێرەدا کۆتاییپێنەهاتووە، بەڵکو ئەمە بەشێکی زۆر بچوکێتی و ئەنجامەکەی لەقیامەتدا و لەبەرچاوی هەمووان و لەدادگای حەقدا دەردەکەوێت، وەك خوای گەورە دەفەرموێت: (إِنَّ ٱلَّذِينَ فَتَنُوا۟ ٱلْمُؤْمِنِينَ وَٱلْمُؤْمِنَٰتِ ثُمَّ لَمْ يَتُوبُوا۟ فَلَهُمْ عَذَابُ جَهَنَّمَ وَلَهُمْ عَذَابُ ٱلْحَرِيقِ). واته: بەڕاستی ئەوانەی كە ئازاری پیاوو ژنە بڕوادارەكانیانداو لەپاشان پەشیماننەبوونەوە ئەوە بۆ ئەوان هەیە سزای دۆزەخ و سزای (ئاگری) سوتێنەر. ههروهها دهفهرموێت: (إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّلِحَٰتِ لَهُمْ جَنَّتٌۭ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ ۚذَٰلِكَ ٱلْفَوْزُ ٱلْكَبِيرُ). واته: بێگومان ئەوانەی بڕوایانهێناو كردەوە چاكەكانیان كرد، بۆ ئەوان هەیە بەهەشتانێك كە جۆگە ئاوی زۆر دەڕوات بەژێریاندا، ئا ئەوەیە سەركەوتنی گەورە.
داواکارم لەخوای پەروەردگار، مامۆستای ئازیزمان بەردهوامبکات و بەهێزو خۆڕاگریبکات لهبەرانبەر دوژمنانی ئیسلامدا، ههروهها داواکارم لەخوای گەورە ئازادیبکات و بەزووترین کات پێیشادببینەوه.