هەواڵ

ماکوان کەریم، لەئۆسلۆی پایتەختی نەرویج دەستگیرکرا

سەرلەبەیانیی رۆژی (٢٠٢٠/٨/٤) ماکوان کەریم، لەئۆسلۆی پایتەختی نەرویج دەستگیرکرا

ماکوان کەریمی بانگخوازو رۆژنامەنووس، بەو تۆمەتە سەخیفەی کە ئیتاڵیا بۆ مامۆستا کرێکارو چەند برایەکی تری سازکردبوو، کە لەنێویشیاندا کاک ماکوان کەریم هەبوو، ئەمڕۆ دەستبەسەرکرا..
بەپێی بەدواداچوونی پێگەی دووربین، بەھۆی ئەوەی کاک ماکوان خاوەنی رەگەزنامەی نەرویجییە، لەڕابردوودا دادگای ئەو وڵاتە بڕیاری دەستگیرکردن و رادەستکردنی ناوبراوی بەئیتاڵیا دەرنەکردووە، بەڵام وا دیارە فاکوفیکی یاساکانی وڵاتی بەناو مافی مرۆڤ! لەئێستادا جێگەی ئەوەی تێدادەبێتەوەو بەڕەوای دەزانن کاک ماکوان لەسەر ھەمان دۆسییەی پێشوو -ئەگەرچی هیچ لێکۆڵینەوەیەکیشی لەگەڵ نەکراوە- دەستگیربکەن!
لەڕاستیدا پێشتر ماکوان کەریم لەڕیزی مامۆستا کرێکارو برایانی تردا، بەبێ ئامادەبوونی خۆی، سزای (٩) ساڵ زیندانیکردنی لەدادگای شاری بۆڵزانۆی ئیتاڵیادا لەمێژووی (٢٠١٩/٧/١٥) بەسەردا سەپێنرا، ھەروەھا لەکۆتا دادگاییکردنی مامۆستا کرێکارو برایانی تردا، کە دادگای تێھەڵچوونەوە بوو، پارێزەری کاک ماکوان لەڕێی ڤیدیۆ لینکەوە بەشداربوو، بەڵام وەک لای ھەمووان ئاشکرایە دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ لە (٢٠٢٠/٧/١٠) بڕیاری حوكمدرانی مامۆستا كرێكارو برایانی تری،‌ به‌بێ گۆڕانکاری هێشته‌‌وه‌!
هەروەها بڕیاروایە سبەی چوارشەممە دادگاییکردنی کاک ماکوان لەئۆسلۆی پایتەختی نەرویج، بەو مەبەستەی لەئیتاڵیا حوکمدراوە، بەڕێوەبچێت.

ئەم ھەواڵە بەوەرگرتنی زانیاریی زیاتر نوێدەکرێتەوە.

3509 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-08-05
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.