هەواڵ

ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر سه‌ردار كه‌ریم

ئەگەر لەسەردار کەریم بپرسین: کێ شاهیدتە؟ لەوانەیە بڵێت: کلکم!
تایبەت بەپێگەی دووربین
کاتێک مامۆستا کرێکار لەمێژووی (٢٠٠٢/٩/١٥ز)دا لەلایەن ئێرانەوە رادەستی وڵاتی هۆڵەندا کرایەوەو لەوێیش بۆ ماوەی نزیکەی (٤) مانگ زیندانیکراو پاشان رادەستی نەرویج کرایەوە، ئیتر مامۆستا لەکوردستان دابڕێنراو قۆناغێکی نوێی کارکردنی لەئەوروپا دەستیپێکرد، سەرەتا بۆ ماوەیەک دەستەواژەی (رەوتی جوامێران)ی بەکاردەهێنا، پاشان چەندین بەربەستیان بۆ دروستکرد، تا سەرەنجام چەند تۆمەتێکیان بۆ رێکخست و بەهۆکاری ئەوەی هەڕەشەی لەسێ کوردی مورتەد کرد، کە سوکایەتییان بەپیرۆزییەکانی ئیسلام کردبوو، لە (٢٠١٢/٣/٢٧ز)دا دەستبەسەرکراو دواتر بەبڕياری دادگا بە(٢) ساڵ و (١٠) مانگ لەزیندانی کۆنگسڤينگەر لەنەرویج زیندانیکرا. لەدوای ئازادبوونی جارێکی تر مامۆستا کرێکار دەستیکردەوە بەکاری بانگەوازو دواتر دەستەواژەی رەوتی شاخ (شاهیدانی خواویستی)ی بەکاردەهێنا، ئاشکرایە لەقۆناغی پێش زیندانیکردنیداو لەبواری راگەیاندندا چالاکییەکانی مامۆستا بریتیبوون: لەپێشکەشکردنی دەیان و سەدان کۆڕو سیمینار لەپاڵتۆک و دامەزراندنی چەندین پێگەی ئەلیکترۆنیی وەک؛ دووربین و دیدی نوێ (کوردستان؛ کوردو ئیسلام دیدی نوێ)، هەروەها چاپکردن و بڵاوکردنەوەی کتێبەکانی و گۆڤاری دووربین لەوڵاتانی ئەوروپادا. لەو ماوەیەدا هەتا مێژووی (٢٠١٩/٧/١٥ز) کە بۆ کۆتا جار مامۆستا کرێکار لەلایەن نەرویجەوە زیندانیکرایەوە، ناوی بەرپرسی ئەو پێگەو دامەزراوانەی سەرەوە ئاشکران و هەریەکە لەو بەڕێزانەی لەو قۆناغەدا سەرپەرشتیی ئەوانەیان کردووە، لەلای رەوتەوانان و خوێنەرانی تر ناسراون، بەڵام تا ئێستا نەزانراوەو نەبیستراوە، کەسێک بەناوی (سەردار کەریم، یان فەرهاد رەباتی) کاری لەیەکێک لەو دامەزراوانەی سەر بەمامۆستا کرێکاردا کردبێت، چجای ئەوەی بەرپرسیارێتیی یەکێکیانی هەبووبێت! جا ئەگەر ناوبراو وایوتبێت کە "بەرپرسی راگەیاندنی رەوتی جوامێران بووە" لەڕاستیدا پێویستە شاهیدی هەبێت و ئەوە بسەلمێنێت، نەک ناوی یەکێک لەو برایانە وەک شاهید بهێنێت، کە لەئێستادا زیندانیکراوەو ناتوانین پەیوەندییپێوەبکەین و دیعایەی ناوبراویش پشتڕاستبکەینەوە! ئێمە شاهیدمان هەیە کە مامۆستا کرێکار بەهیچ شێوەیەک سەردار کەریمی نەناسیوەو نەیزانیوە ئەو کەسە کێیە! بۆنموونە؛ برایەکی خۆمان، کە یەکێکە لەمامۆستاکانی زانکۆی ئازادی دیراساتی ئیسلامی (زادی) وتی: لەپێش ئەوەی مامۆستا کرێکار لەساڵی (٢٠١٩)دا دەستبەسەربکرێ، دەربارەی بابەتێک کە سەردار کەریم بڵاویکردبووەوە، پرسیارمان لەمامۆستا کرێکار کرد، ئەویش فەرمووی: "سەیر لەوەدایە ئەم کەسە خۆی بەقوتابیی من دەزانێت، کەچی لێمان نزیکنابێتەوەو نایناسین کێیە!! خۆی بەتەنها کەسی کورد دادەنێت، کە لەبواری ئیلحاددا کاریکردووە، لەکاتێکدا کەسانێکی تریش لەو بوارەدا کاریانکردووە!".
ئەگەر سەردار کەریم کێشەی لەگەڵ کەسانێکی تردا هەیە، نابێت بەدرۆو چەواشەکاری خۆی وا دەربخات، کە لەماوەی رابردوودا لەمامۆستا کرێکار نزیکبووەو بەرپرسیارێتیی راگەیاندنی هەبووە، چونکە لەو قۆناغەدا مامۆستا بەدەیان و سەدان کۆڕو سیمیناری لەپاڵتۆک پێشکەشکردووە، جا ئەگەر سەردار زانیاریی دەربارەی یەکێک لەو سیمینارانە هەبێت و بەشداریی تێدا کردبێت، ئەوە نابێت بەبەڵگەی نزیکیی لەمامۆستاوە -لەوانەیە لەو کاتەیشدا بۆ جاسوسیکردن بەشدارییکردبێت!- خۆ ئەگەر ناوبراو لەدرۆو چەواشەکارییەکانی یەردەوامبێت، ئەوا ئێمە ناتوانین لێیان بێدەنگبین، چونکە مامۆستا کرێکار کەسێکی زۆر روون و راشکاو بووەو بۆچوونەکانی خۆی بەڕوونی و بەبێ سازشکردن دەربڕیوەو نابێت شتانێک بدرێنە پاڵی، کە خۆی نەیفەرمووەو هیچ بەڵگەیەک لەو بارەیەوە بەردەست نییە.  
دەستەی پشتگیریی مامۆستا کرێکار
١٤٤٢/٢/٢٨ کۆ- ٢٠٢٠/١٠/١٥ز.

346 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
18/10/2020
           
© Copyright 2020 All Rights Reserved.