دادگای بەریتانیا بڕیاریدا كاك زانا هەمەوەندی رادەستی ئیتاڵیا بكات!
دادگای بەریتانیا بڕیاریدا كاك زانا هەمەوەندی رادەستی ئیتاڵیا بكات!
ئا: پێگەی دووربین
بەداخەوە ئەمڕۆ هەینی (٢٠٢٠/١٠/١٦ز) دادگای بەریتانیا بڕیاریدا كاك زانا هەمەوەندی رادەستی ئیتاڵیا بكات و داواكاریی پارێزەرەکەی بۆ پێداچوونەوەی بەبڕیاری پێشوودا رەتكرایەوە، هەروەها بەپێی بڕیارەکە دەبێت لەماوەی نێوانی (١٧-٢٦)ی ئەم مانگە، كاك زانا هەمەوەندی رادەستی ئیتاڵیا بكرێ!
کاتێکدا کە دادوەر داواكاریی تێهەڵچوونەوەی كەیسەكەی لەدادگای باڵا رەتكردۆتەوەو بڕیاری ناردنی کاک زانای بۆ ئیتاڵیا پەسەندكردووە، ئەمەیش واتای ئەوە دەگەیەنێت، كە تەنانەت مافی تێهەڵچوونەوەی بڕیاری یەكەم دادوەر (جۆن زانی) لەسەری سەپێنراوە، هەروەها بەقسەی ئەو دادوەرە بێت: كاك زانا هەمەوەندی مافی یاسایی لەئیتاڵیا پێدەدرێ، بۆیە بڕیاری ناردنەكەی پەسەندكردووە. ئاشکرایە دادگای ئیتاڵیا پێشتر بەبێ ئامادەبوونی خۆیان (مامۆستا كرێكارو برایانی تری) حوكمدا، هەروەها لەمێژووی (٢٠٢٠/٧/١٠ز)دا بەهەمان شێوەی پێشوو، لەسەر هەمان تۆمەتی هەڵبەستراو، هەمان حوكمی بۆ دەركردنەوەو دادوەرەکانیش بەهیچ شێوەیەك گوێیان لێنەگرتن.
كاك زانا هەمەوەندی لەكۆتا پەیوەندیکردنیدا بەخێزانەكەیەوە بەئەوپەڕی ورە بەرزییەوە وتویەتی: "خوای پەروەردگار ویستی لەكوێ بێت و كوێی پێخۆشبێت، لەوێ سوجدەی بۆ ببەین، بەشانازییەوە بۆ ئەو شوێنە دەڕۆین!".
سەرەڕای ئەوەی راپۆرت دراوە بەدادگای بەریتانیا دەربارەی بارودۆخی زیندانی ئیتاڵیا -بەتایبەتی بۆ ئەو كەسانەی بەتۆمەتی تیرۆر دەستگیركراون وەک؛ مامۆستا كرێكار، کە هەتا دوای زیاتر لە (٥) مانگیش نەیدەتوانی پەیوەندی بەخێزانەكەیەوە بكات و تا ئێستایش جلوبەرگی پێنەگەیەنراوە!- كەچی دادوەر پێیوایە: ئیتاڵیا دەتوانێت حوكمێكی دادپەروەرانەیان بۆ دەربکات!.
|