بسم اللّه الرّحمن
الرّحیم
الحمدُ للّه ربّ
العالمین والصلاة والسلام علی عبده و نبیّه و حبیبه خاتم الأنبیاء والمرسلین محمّد الأمین و
آله و أصحابه أجمعین
په‌روه‌ردگاری بێ
هاوه‌ڵ و هاوتا له‌کتێبه پیرۆزه‌که‌ی خۆیدا ده‌فه‌رموێ: «فَٱصۡدَعۡ
بِمَا تُؤۡمَرُ وَأَعۡرِضۡ عَنِ ٱلۡمُشۡرِكِينَ. إِنَّا كَفَيۡنَٰكَ
ٱلۡمُسۡتَهۡزِءِينَ» (الحجر: 95-96)؛ «هه‌ر
فه‌رمانێکت پێدراوه (ئه‌ی موحه‌ممه‌د - صلی الله علیه وسلم- به ڕێک و پێکی)
ئه‌نجامی بده‌و گوێ مه‌ده به بوختان و ره‌فتاری موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران. ئێمه تۆ
ده‌پارێزین (له شه‌ڕو پیلانی) گاڵته‌چی و گاڵته‌جاڕان».
یه‌که‌م- مێژووی شه‌ڕو ململانێی نێوان دوو به‌ره‌ی ئیمان و کوفر ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ سه‌ره‌تاو ده‌سپێکی ژیانی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی و بگره پێشتر له‌وه‌ش که ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ئه‌و کاته‌ی که هێشتا ئاده‌م له به‌هه‌شتدا مابوو. به‌ڵام وه‌کوو ئایه‌تی پیرۆزی
٣٦ی سووره‌تی به‌قه‌ڕه ئاماژه‌ی پێده‌کات له‌گه‌ڵ هاتنه خواره‌وه‌ی ئاده‌م و
خێزانی و دوژمنه سوێندخواردووه‌که‌یان که شه‌یتانه بۆ سه‌رزه‌وی قه‌زاو قه‌ده‌ری
په‌روه‌ردگار وابوو که ئه‌مانه بنه دوژمنی یه‌ک و له دوو به‌ره‌دا بوه‌ستنه‌وه‌و
دوژمنایه‌تییه‌که‌شیان تا کۆتایی دنیا هه‌ر بمێنێته‌وه. له‌م شه‌ڕه‌دا شه‌یتان
ژماره‌یه‌کی زۆری له نه‌وه‌کانی ئاده‌م هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندو بردنیه به‌ره‌ی خۆیه‌وه‌و
دژ به باوکیان ئاده‌م - دروودی خوای له‌سه‌ر بێت - وه‌ستانه‌وه! باسی ململانێی
نێوان به‌ره‌ی ئیمان و کوفر به درێژایی مێژووی ئیسلام له‌لایه‌ن زانایانه‌وه روون
کراوه‌ته‌وه. له سه‌رده‌می ئێمه‌شدا که‌سێکی به‌ڕێز وه‌کوو جه‌نابی مامۆستا کرێکار
- خوای گه‌وره رزگاری بکات - زۆر به جوانی بۆی چووه‌و روونی کردۆته‌وه. مامۆستا له
باسی دیدڕوونیدا دوو رێسای گشتگیر ده‌رباره‌ی ئه‌م ململانێ ده‌خاته به‌رچاو.
مرۆڤی چاوکراوه‌ی بڕوادار به‌تایبه‌ت له‌پاش ئه‌م سووکایه‌تییانه‌ی دوایی به ئایینی
ئیسلام و پێشه‌وای موسوڵمانان - دروودی خوای له سه‌ربێت - زۆر پێویستی به زانینی
ئه‌م دوو رێسا هه‌یه. رێسای یه‌که‌م بریتییه له جوێ بوونه‌وه‌ی به‌ره‌ی ئیمان و
کوفر‌و رێسای دووه‌م بریتییه له دوژمندارێتی به‌رده‌وام و هه‌میشه‌یی ئه‌م دوو به‌ره.
له‌پاش رمانی خیلافه‌تی
ئیسلامی و لاچوونی ده‌سه‌ڵاتی موسوڵمانان له سه‌د ساڵی رابردوودا زۆر جار که‌سایه‌تییه
موسوڵمانه‌کان رفێندران، زۆر وڵات و ناوچه‌ی ئیسلامی تۆپباران کرا، موسوڵمانی زۆر
چه‌وسێندرایه‌وه به‌ڵام له‌ناو موسوڵماناندا کاردانه‌وه‌یه‌کی وای نه‌بوو. بۆیه که‌م
بوون ژماره‌ی ئه‌و موسوڵمانانه‌ی که په‌ی به‌وه ببه‌ن که ئه‌م هێرش و چه‌وساندنه‌وانه
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ موسوڵمانێتی چه‌وساوه‌کان. سه‌رباری ئه‌وه‌ش
زۆرجار هه‌ر له ناو موسوڵماناندا هۆی ئه‌م هێرش و سته‌مانه‌یان توندڕه‌وی
موسوڵمانه‌کان زانیوه! ته‌نانه‌ت له پاش بۆمباران و داگیرکردنی وڵاتێکی ئیسلامیش
هه‌ر هۆکه‌یان ده‌گه‌ڕانده‌وه بۆ لای هه‌ڵه‌ی
موسوڵمانه‌کان!
به‌ڵام له‌دوای ده‌سپێکی ئیهانه‌و بێحورمه‌تییه‌کانی به‌ره‌ی
کوفر به پێشه‌وای میهره‌بانی و ره‌حمه‌ت -دروودی خوای له سه‌ربێت - ئه‌م جاره‌یان
سیمای به‌ره‌ی کوفر زۆر به جوانی ده‌رکه‌وت و دوژمندارێتییه‌که‌ی دوو به‌ره‌که‌ش
جارێکی تر بووژایه‌وه‌و سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه. بۆیه ده‌توانین بڵێین هه‌ردوو رێساکه
ئه‌مڕۆ له به‌رچاوی موسوڵمانان روون دیارن. ئازاردان و بێحورمه‌تی کردن به پێشه‌وای
موسوڵمانان گه‌رچی دڵ و روحیانی ئازار دا‌و ناخیانی بریندار کرد به‌ڵام به ویستی
خوا بووه نیعمه‌تێک له نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار که به‌رچاوڕوونی و یه‌کگرتنی
زیاتری پێشکه‌ش به موسوڵمانان کرد؛ به‌ڕاستی خۆشه‌ویست جوانی فه‌رمووه: «عجباً
لأمر المؤمن إن أمره کلّه خیرٌ..»؛ «به‌ڕاستی کار‌و باری بڕوادار جێی سه‌رسووڕمانه چونکه هه‌مووی
خێره». ئه‌وه‌ش بزانین که دژایه‌تی کردن و
بێحورمه‌تی کردن ته‌نها دژ به پێغه‌مبه‌ری ئازیزی ئێمه - درودی خوای له سه‌ربێت -
نه‌کراوه، به‌ڵکو وه‌کو قورئان ده‌فه‌رموێ هه‌موو پێغه‌مبه‌ران له‌لایه‌ن نه‌فامانه‌وه
دژایه‌تیان کراوه‌و قسه‌یان پێ وتراوه. په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ: «يَٰحَسۡرَةً عَلَى ٱلۡعِبَادِۚ مَا يَأۡتِيهِم مِّن
رَّسُولٍ إِلَّا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ» (يس :٣٠)؛ « په‌شیمانی و داخ و ناڵه دابارێته سه‌ر ئه‌و
به‌ندانه، هیچ پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ نایه‌ت که ئه‌وان گاڵته‌ی پێنه‌که‌ن». بۆیه پێویسته ئوممه‌تی ئیسلامیش وره‌ی به‌رز بێت و وا خه‌یاڵ
نه‌کات دژایه‌تی و سووکایه‌تی ته‌نها دژ به پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ئێمه کراوه. ئیمڕۆ
ئوممه‌تی ئیسلام لای روونه که ئه‌و له به‌ره‌یه‌کدایه‌و هه‌موو دونیاش له به‌ره‌یه‌کی
دژ به‌و وه‌ستاوه. ئه‌وان به جووله‌که‌و گاوریانه‌وه یان هه‌ر له سه‌ر دینی حه‌ق
نه‌بوون یان دینیان گۆڕیوه‌و دژ به پێغه‌مبه‌ران وه‌ستاونه‌ته‌وه به‌ڵام دیدنی
ئیسلام وه‌کوو تاقه دینێک که خوا پێی رازی بێت هه‌ر له سه‌ر حه‌ق ماوه‌و ده‌مێنێته‌وه‌و
شاهید و شه‌هیدیشه بۆ پێغه‌مبه‌رانی پێشوو. ئه‌مه هه‌دیه‌و به‌خششی خوایه‌و ئه‌و
زاته فه‌زڵ و چاکه ده‌به‌خشێته هه‌رکه‌س که پێی خۆش بێت.
دووه‌م- پله‌و پایه‌ی به‌رزو بڵندی پێغه‌مبه‌ر - دروودی خوای له سه‌ربێت - خاڵێکی گرنگه که پێویسته
موسوڵمان به جوانی لێی ئاگادار بێت و تێبگات. به‌ڕاستی به‌ڵگه شه‌رعییه‌کان ئه‌وه
ده‌سه‌ڵمێنن که نه‌ناسینی ئه‌و زاته پیرۆزه‌و سوننه‌ت و ره‌وشته‌کانی و خۆ‌ش‌نه‌ویستنی
ده‌بێته هۆی بێ‌بڕوایی و سه‌رشۆڕی دنیا‌و قیامه‌ت. خوای گه‌وره پله‌و مه‌قامی
نێردراوه‌که‌ی خۆیی له قورئاندا روون کردۆته‌وه تا موسوڵمانان لێی ئاگادار بن و بزانن
چۆن خۆیان له‌گه‌ڵ سوننه‌ت و سیره‌یدا مامه‌ڵه بکه‌ن و چۆنیش له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سه‌دا
هه‌ڵسوکه‌وت که‌ن که خۆی به دوژمنی پێغه‌مبه‌ر - دروودی خوای له سه‌ربێت - ده‌زانێ
و رق و بو‌غزی له دڵی چڵکنیدا هه‌ڵگرتووه. په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ: «إِنَّ ٱلَّذِينَ يُؤۡذُونَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ لَعَنَهُمُ
ٱللَّهُ فِي ٱلدُّنۡيَا وَٱلۡأٓخِرَةِ وَأَعَدَّ لَهُمۡ عَذَاباً مُّهِيناً» (الأحزاب :٥٧)؛ « بێگومان ئه‌وانه‌ی ئازاری خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی
ده‌ده‌ن (مه‌به‌ست ئازاردانی پێغه‌مبه‌ره صلی الله علیه وسلم) خوا نه‌فرینی لێکردوون
له دونیا‌و قیامه‌تداو سزایه‌کی زۆر خه‌جاڵه‌تئاوه‌رو سه‌رشۆڕکه‌ریشی بۆ ئاماده
کردوون». ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی توند‌و پڕخه‌شمی خوای تاقانه‌یه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی
دژ به پێغه‌مبه‌ری ئازیز - دروودی خوای له سه‌ربێت - زماندرێژی و سووکایه‌تی ده‌که‌ن.
هاوکاتیش پله‌و پایه‌ی به‌رزی ئه‌و زاته ده‌سه‌لمێنێت. بۆیه زانایانی ئیسلام کۆڕان
(ئیجماعیان هه‌یه) له سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر موسوڵمانێک جنێو به پێغه‌مبه‌ری خوا -
دروودی خوای له سه‌ربێت - بدات کافر‌و موڕته‌دده‌و کوشتنی فه‌رزه. کۆمه‌ڵێکی زۆر
له زانایان وه‌کو ئیسحاقی کوڕی راهیوه‌یه و ئیبنولمونزیرو قازی عیازو خه‌تتابی و
... ئه‌م کۆڕایان گێڕاوه‌ته‌وه. به‌ڵگه‌ش له سه‌ر ئه‌مه له قورئان و سوننه‌تدا
زۆره که یه‌کێک له‌وانه ئایه‌تی ٦٤ تا ٦٦ی سووره‌تی ته‌وبه‌یه که خوای گه‌وره
دووڕووه‌کان به کافر ده‌زانێت و یه‌کێک له هۆکانی کوفره‌که‌شیان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
بۆ لای گاڵته کردن به پێغه‌مبه‌ر - دروودی خوای له سه‌ربێت -. هه‌روه‌ها ئیمامی
ئه‌بووداود ده‌گێڕێته‌وه که ئافره‌تێکی جووله‌که جنێوی به پێغه‌مبه‌ردا - درودی
خوای له سه‌ربێت - پاشان کابرایێکی موسڵمان خنکاندی و پێغه‌مبه‌ریش - درودی خوای
له سه‌ربێت - فه‌رمووی: خوێنه‌که‌ی به‌تاڵه! جا که زانایان کۆڕایان هه‌بێت له سه‌ر
فه‌رزێتی کوشتنی موسوڵمانێک که جنێو به پێغه‌مبه‌ر - درودی خوای له سه‌ربێت -
بدات ئه‌ی حوکمی ئه‌و کافره ده‌مهه‌راشه چیه که دژ به ئازیزمان سووکایه‌تی کات و
جنێو بدات و گاڵته بکات؟! بێگومان سزای شتێک نیه جگه له کوشتنی نه‌بێت.
سێیه‌م- موسوڵمانان پێشتر‌و به پێی به‌ڵگه‌کانی قورئان و سوننه‌ت له
کافربوونی جووله‌که‌و گاور ئاگادار کرابوونه‌وه به‌ڵام ئه‌م جاره (له پاش سووکایه‌تییه‌کان)
دوژمندارێتییه‌که‌یان بۆ موسوڵمانان روون بووه‌وه. له لایێکیشه‌وه سیمای چلکنی به‌ره‌یه‌کی
تریش ده‌رکه‌وت که به‌ره‌ی دووڕووه‌کانه (مونافیقین). له پاش سووکایه‌تییه‌کان به
خۆشه‌ویست - درودی خوای له سه‌ربێت - بینیمان هه‌رکه‌سێک مسقاڵه زه‌ڕڕه‌یه‌ک
ئیمان له دڵیدا بوو هاته مه‌یدانه‌وه‌و ناڕه‌زایی خۆی ده‌ربڕی و پشتیوانی له پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی
کرد. به‌ڵام له‌و لاوه دووڕووه‌کان جارێکی تر حه‌یاو که‌ڕامه‌تیان له ده‌ستچوو و
رازیبوونیان بۆ سووکایه‌تییه‌کان ده‌ربڕی! نموونه‌ی زه‌قی ئه‌م دووڕوویی و نیفاقه
پاڕڵه‌مانی کوردستانه! له کاتێکدا حکومه‌تی فه‌ڕه‌نسا یه‌که‌مین وڵات بوو که چه‌کی
کیمیاوی خسته به‌رده‌ستی سه‌ددامی گۆڕبه‌گۆڕ بۆ کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و یه‌کێک
بوو له‌و وڵاتانه‌ی که دژ به سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و هه‌بوونی ده‌وڵه‌تی کوردی وه‌ستایه‌وه
(وه‌کو نه‌وشیروان موسته‌فا له بیره‌وه‌رییه‌کانیدا ده‌ڵێت: فه‌ڕه‌نسه‌ییه‌کان
وتیان: رۆژێک له رۆژان ناهێڵین وڵاتی سه‌ربه‌خۆتان هه‌بێت چونکه به‌رژه‌وه‌ندیمان
له مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقه !) که‌چی ده‌بینی پاڕله‌مانی کوردستان، پاڕله‌مانی
وڵاتێک که زۆرینه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی موسوڵمانه‌و پێغه‌مبه‌ر - دروودی خوای له سه‌ربێت
- به پێشه‌وای خۆی ده‌زانێت سه‌رشۆڕانه ده‌چێت هاوسۆزی و پشتگیری خۆی بۆ وڵاتێک
ده‌رده‌بڕێ که ئاوا به درێژایی مێژوو سته‌می لێکردووه‌و دژی وه‌ستاوه!! ئێوه که‌سی
وا سه‌یرتان دیوه پشتگیری که‌سێک بکات که رۆڵه‌کانی کوشتووه؟! که‌سێک که له هه‌ر
دوو بواری ئایینی و نیشتمانی دژی خه‌ڵکه‌که‌یه‌تی! یه‌کێکی تر له‌م دووڕووه
مونافیقانه مه‌زڵووم کۆبانی سپڵه‌و پێنه‌زانه که پشتگیری فه‌ڕه‌نسای کرد بۆ دژایه‌تی
و سووکایه‌تی به پێغه‌مبه‌ر - دروودی خوای له سه‌ربێت -.
ئه‌م رووداوانه‌و نموونه‌کانی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات که
پێویسته موسوڵمانان په‌ی به مه‌ترسی عه‌لمانییه‌تی بۆگه‌نی ده‌روون‌پووای کوردی
ببه‌ن. سه‌یر ده‌که‌ی له هه‌موو ناوچه‌دا که‌س پشتگیری ئه‌م سووکایه‌تی و دژایه‌تییه
ناکات ئه‌م عه‌لمانییه‌ته کوردییه نه‌بێت! بۆیه ئه‌وه‌ی پێشتر کوفر‌و دووڕوویی و
نیفاقی ئه‌مانه‌ی نه‌ده‌زانی ئه‌وا بۆی ده‌رکه‌وت و لای روون بوویه‌وه. ده‌رکه‌وت
ئه‌مانه به‌ناو دژی توندڕه‌وین و له ناوه‌رۆکدا دژی خودی ئیسلامن. به‌ڕاستی خوای
گه‌وره پاداشتی خێری مامۆستا کرێکار بداته‌وه چه‌ن جوان ده‌رباره‌ی عه‌لمانییه‌تی
کوردی ده‌فه‌رموێ: ٢٠ ساڵ پێش خۆیان ده‌رده‌که‌وتن و قسه‌یان ده‌کرد به‌ڵام ئێستا
زه‌ندیق و مونافیقیان هه‌یه له نێوجه‌رگه‌ی موسوڵمانانداو نوێنه‌ریانن! بۆیه به‌ڕاستی ده‌توانین بڵێین ده‌رکه‌وتنی به‌ره‌ی
دووڕووه‌کانیش نیعمه‌تێکی تری خوای گه‌وره بوو.
چواره‌م- هه‌موو موسوڵمانان و موجاهیدان که ئازایه‌تی و مه‌ردایه‌تی
گه‌نجه شیشانییه موجاهیده‌که‌یان له پشتیوانی پێغه‌مبه‌ری خوا - دروودی خوای له
سه‌ربێت – بینی به دڵ پێی خۆشحاڵ بوون، هه‌ندێکیشان به زمان هه‌ست و پێخۆشبوونی
خۆیان ده‌ربڕی. هیچ موسوڵمانێکی راسته‌قینه کرده‌وه‌ی رۆڵه شیشانییه‌که‌ی ئیدانه
نه‌کردو دژی نه‌وه‌ستایه‌وه. ئه‌مه ئه‌و خاڵه‌مان بۆ روون ده‌کاته‌وه که هه‌رکاتێک
موسوڵمانان به‌ڕاست بۆ خوا لێبڕێن و کارێک بکه‌ن که که‌ڵک و سوود به موسوڵمانان ده‌گه‌یه‌نێت
هه‌موو پشتی ده‌گرن. ئه‌و خاڵه گرنگه جارێکی تر لای موسڵمانان چه‌سپا که ده‌بێت به
پێی فه‌رمووده‌ی قورئان له نێو بڕواداراندا میهره‌بانی و سۆزیان هه‌بێت به‌ڵام دژ
به کافران و بێ‌بڕوایان توند‌و ره‌ق بن. کرده‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجه (خوا به شه‌هیدی وه‌رگرتبێت)
یه‌کده‌ستی و یه‌کگرتنێکی دوباره‌ی هێنایه‌وه بۆ ناو موسوڵمانان تا ئه‌و جێگایه‌ی
هه‌ندێک که‌س که فه‌رزه‌کانیش به‌جێ ناهێنن پشتگیری‌یان کرد و لێی بێده‌نگ نه‌بوون.
بۆیه موجاهید ده‌بێ که‌ڵک بگه‌یێنێته ئوممه‌ته‌که‌و هاوکاتیش دوور بێت له توندڕه‌وی
بێ که‌ڵک و بنه‌ما.
پێنجه‌م- په‌یام و به‌رهه‌مێکی تری سووکایه‌تیه‌کان گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌کگرتن
بوو بۆ ناو موسڵمانان، خاڵێکی گرنگ که به‌داخه‌وه ساڵانێکه موسوڵمانان لێی غافڵن و
له ژێر کاریگه‌ری سیاسه‌تی دوژمنان‌دا له‌یه‌ک بڕاون. به‌ڵام ئه‌م جاره بینیمان
موسوڵمانان به سۆفی و سه‌له‌فی و ئیخوانی و هه‌موو جه‌ماعه‌ت و گرووپێکی تره‌وه
بۆ پشتگیری له پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا - دروودی خوای له سه‌ربێت – ده‌ستیان له نێو
ده‌ستی یه‌ک دانا‌و هاوده‌نگ بوون. ئه‌مه هه‌مان ئامانجه که پیاونێکی زانا‌و موجاهید
وه‌کو جه‌نابی مامۆستا هه‌موو ته‌مه‌نی خۆیان له‌سه‌ردانا. مامۆستا ساڵانێکی زۆره
هاوار ده‌کات: «موسوڵمانینه! بڕوادارینه! با له مزگه‌وت کۆ ببینه‌وه‌و برایه‌تیمان
بپارێزین. با به بێ پرسین و ترسین له پشت یه‌که‌وه نوێژ بکه‌ین، به‌ڵێ دیاره
جیاوازیمان هه‌یه به‌ڵام خۆ هاوبه‌شیمان زۆرتره! ده‌ی با دڵسۆزی یه‌کتر بین و
گومانی خراپمان به یه‌کتر نه‌بێت. له‌وانه‌یه من هه‌ڵه بم و نه‌زانم، به‌ڵام با خه‌یاڵمان
وا نه‌بێت که ته‌نها ئێمه دڵسۆزی ئه‌م دینه‌ین. دڵسۆزی ئه‌م دینه جگه له ئێمه‌ش هه‌ن
و ئێجگار زۆریشن». به‌ڕاستی ئه‌مه
خاڵێکی گرنگه، با لێی ئاگادار بین.
شه‌شه‌م- ئه‌م رووداوه (سووکایه‌تی به پێغه‌مبه‌ر - دروودی خوای له سه‌ربێت -) وه‌کوو زۆر رووداوی تر جارێکی تر ئه‌و راستییه‌ی له‌لای
موسوڵمانان چه‌سپاند که پێویسته خه‌لافه‌تی ئیسلامی بگه‌ڕێته‌وه. ده‌بینی که‌سێکی
وه‌کوو ئوردۆگان که له‌وانه‌یه زۆرکه‌س هه‌ر به موسوڵمانیشی نه‌زانن به‌ڵام سه‌رۆکی
وڵاتێکی موسوڵمانه‌و تورکیای له عه‌لمانییه‌ته‌وه به‌ره‌و ئیسلام هێناوه‌ته‌وه‌و
ئێستا تورکیا بووه‌ته موسوڵمانستانێک که موسوڵمانان له هه‌موو جیهانه‌وه رووی تێده‌که‌ن
و په‌نای پێده‌به‌ن، هه‌ر ئه‌م که‌سه ته‌نها به قسه‌یێکی خۆی فه‌ڕه‌نسای راچڵه‌کاند
و تۆقاندی، ئه‌و کاته‌ی که وتی: موسوڵمانان ئیتر که‌ل و په‌لی فه‌ڕه‌نسی مه‌کڕن!
هه‌ر ئه‌م قسه ئه‌وه‌نده‌ی ترس خسته دڵی فه‌ڕه‌نسییه‌کانه‌وه که هه‌موو هه‌وڵی
خۆیان بۆ پاساودانی هه‌ڵوێستی پێشوویان به‌کار هێنا! گرنگه بزانین ئه‌مه ته‌نها
کارداناوه‌یه‌ک بوو بۆ قسه‌ی که‌سێک که ته‌نها سه‌رۆکی وڵاتێکه‌و نه خۆی به خه‌لیفه
ده‌زانێت و نه له‌وانه‌یشه زۆر ئیسلامی بێت! ده‌ی باشه ئه‌گه‌ر ئێمه خه‌لیفه‌و
شورای حه‌لل و عه‌قدی خۆمان هه‌بووایێ چۆن سه‌دان و هه‌زاران به‌رانبه‌ر لێمان نه‌ده‌ترسان
و هێزمان له‌مه زۆرتر نه‌ده‌بوو؟! هاتنه‌وه‌ی خه‌لافه‌تیش به خه‌و و خه‌یاڵ نابێت
به‌ڵکوو هه‌وڵ و ماندوونه‌ناسی هه‌موو تاک‌وکۆیه‌کی موسوڵمانی ده‌وێت. ده‌بێ
موسوڵمانان بیر له‌وه بکه‌نه‌وه بۆ هێزگرتنی دوباره‌یان پێویستیان به‌چی هه‌یه؟!
بۆیه پێویسته بۆ زیندوو کردنه‌وه‌ی جه‌سته‌ی خه‌لافه‌ت، سه‌ره‌تا روحی زیندوو
بکرێته‌وه.
کۆتایی- پێویسته هه‌موومان رووبه‌ڕوی ئه‌م پرسیاره بوه‌ستینه‌وه که
ئێستا ئه‌رکی سه‌رشانی ئێمه چیه؟ به‌ڵێ هه‌موو سووکایه‌تیه‌کانمان پێ ناخۆش بوو،
هه‌موو به له‌ناوچوونی ئه‌و که‌سه بێ‌ئه‌ده‌به خۆشحاڵ بووین. زۆرێک له موسوڵمانان
له وڵاتانی تورکیا‌و پاکستان و به‌نگلادیش و ... رژانه شه‌قام و دژ به فه‌ڕه‌نساو
هه‌ڵوێسته‌کانی وه‌ستان. ئه‌مانه هه‌موو جێی دڵخۆشی و ئومێده‌وارین. به‌ڵام له
ئێستادا خاڵێکی گرنگ و ئه‌رکێکی جێگیر‌و نه‌گۆڕ بریتییه له گه‌ڕانه‌وه بۆ سوننه‌ت.
هه‌روه‌ها ده‌سهه‌ڵگرتن و خۆپاراستنه له جیاوازی و بوغزاندنی یه‌کتری و دوژمنایه‌تی
و حیزبایه‌تی. له‌وه‌ی که هه‌رکه‌س ته‌نها به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌وه بێت و
که‌ڵکی خۆی ببینێت. بۆیه ده‌بێ بزانین گه‌ڕانه‌وه بۆ سوننه‌ت ئه‌رکه‌و فه‌وتاندنیشی
تاوانه. له ئێستادا ده‌توانین بڵێین ئه‌رکه سه‌ره‌کییه‌کانی موسوڵمانان بریتییه
له: پابه‌ندی به کیتاب و سوننه‌ت، عه‌مه‌ڵ و کرده‌وه‌و ده‌عوه‌و بانگه‌واز که به‌داخه‌وه
یه‌کێکه له خاڵه لاوازییه‌کانی ئێستای کوردستانه (ده‌بێ بزانین بانگه‌واز عیلمێکی
سه‌ربه‌خۆیه‌و زانستی تایبه‌تیشی ده‌وێت).
ئا: مصلح كوردی