ئه‌و ڤیدۆیه‌ی به‌فه‌رمانی لاهوری شێخ جه‌نگی لابرا پێگه‌ی دووربین بڵاوی ده‌كاته‌وه.
ئه‌و ڤیدۆیه‌ی به‌فه‌رمانی لاهوری شێخ جه‌نگی لابرا پێگه‌ی دووربین بڵاوی ده‌كاته‌وه.
چوار ساڵ له‌مه‌وپێش و له‌مێژووی (2016/11/28) ئاسایشی سلێمانی مامۆستا (هێمن محمد عه‌زیز)یان له بازاڕی ده‌ربه‌ندینخان ده‌ستگیركردو دواتر به‌سوتاندن شه‌هیدیان كرد و ته‌رمه‌كه‌یشان شێواند. بۆ په‌رده‌پۆشكردنی تاوانه‌كه‌یشیان وه‌كو هه‌موو تاوانه‌كانیتریان سیناریۆیه‌كی درۆینه‌یان بۆ مامۆستا هێمن سازكرد كه گوایه ناوبراو داعش بووه.
دوای وه‌ده‌نگهاتنی به‌شێك له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئاسایشی سلێمانی به‌شپرزه‌یی راپۆرتێكی چه‌واشه‌كارانه‌ی بڵاوكرده‌وه ئه‌وه‌ی هۆنییه‌وه كه كه مامۆستا "هێمن محمد" له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی داعش كاری تیرۆریستی ئه‌نجامداوه له‌كاتێكدا نه دۆكیومێنتێكی سه‌لمێنه‌ر، نه‌شاهێدكی راستگۆ، نه‌دادگه‌یه‌كی عادیل، ئه‌مه‌ی نه‌چه‌سپاندوه‌و ئاسایش هه‌رخۆی ڕێوی و هه‌ر كلیكیشی "كه له‌كلكی سه‌گ گڵاوتره" شاهێدی رووداوه‌كه بوون. ئاسایش هه‌ر خۆی كورتانه‌كه‌ی دووریوه‌و هه‌رخۆیشی پۆشیویه‌تی.
ڕێكخراوی هانای مرۆڤدۆستی كه رێكخراوێكی كوردیی مافی مرۆڤه له‌وڵاتی سوید كارده‌كات، له‌كاردانه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه‌ی ئاسایش‌دا راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و پێی وابوو كه ئه‌وه‌ی ئاسایشی سلێمانی كردوویه‌تی له‌كاره‌كانی داعش قێزه‌ونتره، له‌به‌شێكی نووسراوه‌كه‌یاندا هاتووه كه ده‌ڵێن: وەک ڕێکخراوی هانای مرۆڤ دۆستی لە وڵاتی سوید دژی ئەو کوشتنەین کە دوورە لە هەموو بەها مرۆیی و جاڕنامە گەردوونیەکانی مافی مرۆڤ! لەکاتێکدا ئێوە هەمیشە باسی سەروەری یاسا‌و دادگاکان دەکەن کەچی ئەو گەنجەتان بە دڕندانەترین شێوە کوشت بە بێ ئەوەی دۆسێ و مەلەفی ڕەوانەی دادگا بکەن و دادوریش بە ئەرکی سەرشانی خۆی هەستێت هەر تاوانێکی کردوە سزای عادیلانەی خۆی وەربگریێت!
هه‌روه‌ها كه‌ناڵی ئێن ئارتی ریپۆرتاژێكی مه‌یدانی له‌سه‌ر هه‌مان كوشتن بڵاوكرده‌وه‌و تیایدا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی مامۆستا هێمن ئه‌نجامداوه‌و باوكی شه‌هیدكراوو بنه‌ماڵه‌كه‌ی پرسیارێكیان ئاراسته‌ی ئاسایشی سلێمانی كردووه كه ئه‌گه‌ر مامۆستا هێمن تاوانباره بۆچی به‌ڕێی دادگا حوكمنه‌درا ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كی له‌سه‌ره بۆچی به‌ڵگه‌كان نه‌خرانه به‌رده‌ستی رایگشتی؟ ئه‌مه بووه ئه‌و پرسیاره‌ی كه ئاسایش وه‌ڵامی پێی نه‌بوو كه‌چی به ده‌مكوتكردنی كه‌ناڵی ئێنارتی به‌وه‌ڵام كه‌وت و راپۆرته مه‌یدانییه‌كه‌یان له‌كه‌ناڵ و پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی و سۆشیال میدیادا به‌فه‌رمانی ملهوڕی شێخ جه‌نگی پێ سڕییه‌وه.
ئاسایشی سلێمانی له‌بری ئه‌وه‌ی پۆزشێكی روپامایی بۆ تاوانه‌كه‌ی بهێنێته‌وه هه‌ڵی كوتایه سه‌ر ماڵی سته‌ملێكراوو به‌و په‌ڕی چاوقایمییه‌وه ڕێگری ئه‌وه‌ی لێ‌كردن كه پرسه بۆ مامۆستا هێمن دابنرێت.
پێگه‌ی دووربین له‌ئه‌رشیفی خۆیه‌وه راپۆرته‌كه بڵاوده‌كاته‌وه ده‌یخاته‌وه به‌رده‌ستی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و خوێنه‌رانی به‌ڕێز.
بفه‌رموون ئه‌مه‌یش ریپۆرتاژه‌كه‌یه به‌شێوه‌ی بینراو.
|