كۆمه‌ڵه‌و كه‌سایه‌تییه‌كان

ژیاننامه‌ی شێخ سولەیمان علوان

ژیاننامه‌ی شێخ سولەیمان علوان؛
کورتەی ژیاننامەی فەرموودەناسی زیندانیکراو شێخ سولەیمان علوان؛
 #شێخ_سلیمان_علوان ‎ناوی تەواوی (سلیمان بن ناصر بن عبداللە علوان)ەو لەساڵی (١٩٦٩ز) لەشاری (بریدة) لەوڵاتی حەرەمەین لەدایكبووە، بانگخوازێكی سەلەفیی موسوڵمانە، ناوبراو خاوەنی چەندین كتێبە، لەوانە: 
{فتاوی الصلاة، فتاوی الصیام، فتاوی الحج، شرح کتاب التوحید، شرح أصول الثلاثــة، تنبیە الأخیار، الأمالي المکیــة علی المنظومة البیقونیە، شرح کتاب بلوغ المرام، تنبیە الأمـة لوجوب الأخذ بالکتاب والسنة، التوکید علی وجوب الاعتناء بالتوحید، الکشاف عن الضلالات حسن السقاف، القول المبین، اتحاف اهل الفضل و الانصاف بنقص کتاب ابن الجوزي، الاستنفار الذنب عن الصحابة الأخیار، قول الرشید فی حقیقة التوحید، الاعلام بوجوب التثبیت في الرواة الحدیث، أحکام قیام اللیل، ألا ان نصر الله قریب، دعنا نمت حتی ننال الشهادة، الدرر الحاشیة نخبة الفکر، فتح الإلە؛ شرح آداب لمشي الی الصلاة، شرح الرحیبة في الفرائض، التعقبات عن زاد المستقنع، حکم الصلاة علی المیت الغائب، حکم الإحتفال}.
گرنگیی زۆری بەبوارەكانی: (عقیدة، فقە، علم الحدیث) داوە، بەهۆی زۆریی زانستی و وردیی لەبەركردنی بە (حافظ جزري) ناسراوە، ‎شێخ سولەیمان علوان لەگەڵ ئەوەی تەمەنێكی گەنجی هەیە، بەڵام توانیویەتی كۆمەڵێک كتێبی زۆر لەبەربكات، لەوانەیش:
هه‌موو (مذاهب الائمة الاربعة) به‌دوورودرێژی، هەموو فیقهی حەنبه‌لی و (زاد المستقنع و عمدة الفقه)، هه‌موو فیقهی شافیعی (متن أبي شجاع)، هه‌موو فیقهی مالیكی، هه‌موو فیقهی حه‌نه‌فی به‌دوورودرێژی له‌یه‌ك مەزهەبدا به‌راجیح و مەرجوحییه‌وه‌. هەروەها کتێبی (مغني لابن قدامة)ی هەمووی لەبەرکردووه. وەک؛ خۆی لەزینداندا دەڵێت: شەست جار (کتاب التوحید)م بەدەرس و شەرحکردنەوە وتووەتەوه. 
هیچ پیاوێك نییه‌ له‌ (سلسلة الحدیث) نه‌زانێت كێیه‌و نه‌یناسێت.
هەموو ئه‌مانه‌یشی له‌به‌رکردووە:
صحيح البخاري، صحيح مسلم، سنن الترمذي، سنن النسائي، سنن أبي داود، سنن ابن ماجة، مسند أحمد، موطأ مالك، سنن الدارمي.
هەروه‌ها قورئانی پیرۆزی به‌تەفسیره‌وه‌، بەتایبەتی بەتەفسیری (ابن كثیر)ەوە هه‌روه‌كو سورەتی (الفاتحة) لەبەریەتی، جگه‌ له‌و كتێبی شیعرو ئەدەبیاتەی، كە خۆی باسی دەكات و مراجعەی كردوونەتەوە..‎ ئەمە هەموو ئەو كتێبانە نین، كە جەنابی شێخ لەبەریكردوون، چونکە بەهۆی زۆریی ناوی كتێبەكانەوە نەمانتوانی هەموویان بژمێرین.
شێخ سولەیمان علوان؛ لەساڵی (٢٠٠٤ز)دا بەتۆمەتی ڕەخنەگرتن لەحکومەت دەستبەسەركرا، لەساڵی (٢٠١٢ز) ئازادكرا، بەڵام جارێكیتر لەساڵی (٢٠١٣ز) بەهۆی كۆمەڵێک تۆمەتی بێبنەماوە، ڕاپێچی زیندان كرایەوە.
له‌كۆتاییدا لەخوای پەروەردگار دەپاڕێینەوە، شێخ سولەیمان جێگیربكات لەسەر حەق و ئارامی پێببەخشێت و بەزووترین كات لەزیندانەكانی ئال سعود ڕزگاریبكات.

ئاماده‌كردنی: م. حه‌مزه‌ شوانی

#زانایانمان 
#زیندانیانی_ژێردەستی_ئال_سعود

959 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2021-12-07
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.