به‌درۆخستنه‌وه‌ی بوختانێكی ئێجگارگهوره!
* مامۆستا عەبدوڕەحمان شێخ عوسمان عەبدولعەزيز وه‌ڵامی قسه‌كانی مامۆستا عه‌لی باپیر ده‌داته‌وه، له‌سه‌ر قسه‌كانی ناوبراو له‌كه‌ناڵی (الإخباریة).
ده‌قی نووسینی م: عەبدوڕەحمان شێخ عوسمان عەبدولعەزيز
به‌درۆخستنه‌وه‌ی بوختانێكی ئێجگارگهوره
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ومیهره‌بان
ده‌گونجێت موسڵمان توشی هه‌ندێك گوناهوتاوان ببێت به‌ڵام ئه‌سته‌مه پهنابۆپێچهوانهی ڕاستی ببات وله‌وه‌ش سه‌ختر بوختان كردنه به‌وێنه‌ی ئه‌وه‌ی (علی باپیر) لهودیمانهیهی كه‌ناڵی (الإخباریه) ههڵیرشتوه وه‌ك ئه‌وه‌ی قسه‌ی بۆدانیشتوانی ئه‌ستێره‌یه‌كی تركردبێت ! ئه‌ویش به‌وزمانه به‌حساب عه‌ره‌بیه موزهمحیلییه كرچ وكاڵه كه بوه‌ته گاڵته‌جاڕی هه‌موان .
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌مێژوی بزافی ئیسلامی وئه‌وهه‌مو خۆهه‌ڵكێشان وناڕاستیانه باسی ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م بێداری وحاڵهته ئیسلامیه‌ی كوردستانه بونی نه‌بوبێت چاوه‌ڕێی ئه‌م مه‌هدیه‌ی زهمانهبوبێت تاكو پێشه‌وایه‌تی بكات ئیترخهیاڵاتی وه‌همی زه‌عامه‌ت وه‌های لێ كردوه ئه‌وحه‌قیقه‌ته مێژوییه له‌بیری خۆی بباته‌وه كه زیاد له‌بیست ساڵ به‌رله‌وه‌ی جه‌نابیان له‌دایك بن زانایانی كوردستان وبه‌تایبه‌تی زانایانی بنه‌ماڵه‌ی عبدالعزیز ئه‌رك وماندوبون وزیندانی ودورخستنه‌وه‌یان له‌پێناویا بینیوه وئهوساڵهی ئه‌و له‌دایك بوه ئه‌م سه‌روه‌رانه نوێنه‌رایه‌تی كوردستانیان كردوه لهمهحفهلهئیسلامیهكانی عێراقدا وئیداره‌ی پرسه ئایینی ونهتهوهییهكانیان بههیممهتێكی به‌رزه‌وه ئیداره ده‌كرد تاكو ئهوگۆڕهپانهوههاتهخت بو كه‌سێكی وه‌ك ئه‌و به‌م دواییانه هه‌لی ئه‌و كه‌شه دیندارییه‌ی ئه‌رك وزه‌حمه‌تی ئه‌وان بقۆزێته‌وه بۆئه‌وه‌ی سود له‌دڵسۆزی وحیلم ومهرحهمهتی ئه‌وزانا پایه‌به‌رزانه‌ی كوردستان وه‌ربگرێت كه له‌ڕاستیدا یه‌كێك له‌و هه‌ڵه‌یانه‌ی ئێمه ئه‌وه بو ماوه‌مان داوه كه‌سێكی ئاوه‌ها له‌په‌نای جوهدی زانایاندا خۆی ههڵتۆقێنێ وبكهوبَته سوراخكردنی ئهوچهترهی هه‌موان له‌سایه‌یدا حهوابونهوه .
ده‌رباره‌ی مێژوی بزاف وخۆخزانه ئه‌ومێژوه پڕ سه‌روه‌رییه خودا ته‌وفیق بدات به‌به‌ڵگه‌وه كارشكێنیهكانی له‌چه‌ند ئه‌ڵقه‌یه‌كدا دهخهینهبهردیدی ئیسلامخوازان وتێكڕای جه‌ماوه‌ری كوردستان تاكوئهوبهڕێزانهی شاره‌زای حه‌قیقه‌تی ژیانی نین وه‌ك خۆی بیناسن نه‌ك له‌پێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی لایه‌نێكی به‌ڕێز كه پڕیه‌تی لهبراوخوشكانی جارانمان .
ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمه زۆربه‌كورتی باسی لێوهبكهم ئهوچهواشهكارییهیه كه‌په‌نای بۆبوختان بردوه به هیوای ئاڵۆزكردنی بابه‌ته‌كه ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی شه‌ڕی دامهنگری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیه له‌لایه‌ن یه‌كێتی كه خودی ئه‌و لایه‌نی كڕیاری ئه‌وشه‌ڕه خوێناوییه بو كه خۆی تێیدا فیشه‌كێكی نهتهقاندوبۆی ده‌رچو !
ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵێت : یه‌كێك لهكوژراوهكانی ئێمه ته‌رمه‌كه‌ی هێنرایه‌وه وشیخ عوسمان له‌سه‌رته‌له‌فزیۆن بڕیاری دا كه مه‌راسیمی بۆبگرن به‌ڵام گوایه ئه‌م ڕازی نه‌بوه ئه‌وه درۆیه‌كی شاخداره وبوهتانێكی بێ وێنه وڕاستیهكهی به‌ته‌واوی پێچهوانهیهوحهقیقهتهكهش به‌م شێوه‌ی خواره‌وه بو كه‌من بۆخۆم ئاماده بوم وشاهیدیش هه‌یه ئه‌وه‌یه :
ماوه‌یه‌ك پێش ڕودانی شه‌ڕ(علی باپیر) خۆی خزاندبویه ڕانیه تومهزخهریكی ئهوپلانهبوه ولهوماوهیهدا شاندیكی برایان به سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا محمد فه‌رج سه‌ردانی جه‌نابی مامۆستا مه‌لاعوسمان یان كرد له سه‌رئه‌شكه‌وتان بۆ باسكردنی ئهوگرژیانهی هه‌ستی پێ ده‌كرا وجه‌نابی مامۆستاش نیازپاكی خۆیانیان بۆبهیانكردن كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌سه‌له‌ی شه‌ڕوئاژاوه لهبیركردنهوهیاندا نیهوپاشان پێی فه‌رمون پێم باشه سه‌ردانی مه‌لاعلی باپیریش بكه‌ن نه‌وه‌كو به‌ته‌مای شتێك بێت وحه‌ز ده‌كه‌م هۆشداری باشی پێ بده‌ن وئه‌وانیش سه‌ردانیان كرد له‌ماڵێكدا خۆی قایم كردبو به‌ڕاستی ئامۆژگاری باشیان كرد به‌ڵام ئه‌و وتبوی خه‌متان نه‌بێت له چاره‌یان دێین ولهماوهیكی كه‌مدا وههاووههایان لێ ده‌كه‌ین هه‌رچه‌نده مامۆستا محمد فه‌ره‌ج له‌ئه‌نجامی ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه هۆشداری پێ داب‌و به‌ڵام بێ سود بو .
ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ڕه‌كه حسن مام خدر كه‌نازناوی خۆی ناوه بابه‌كر هات بۆ خزمه‌تی جه‌نابی ڕابه‌ر له سه‌رئه‌شكه‌وتان بۆ مۆڵه‌ت وه‌رگرتن بۆ ناشتنی ئهوپێشمهرگهیهمان به ڕێپێوان له‌دانیشتنه‌كه‌دا شه‌هیدی سه‌ركرده مامۆستا مه‌قدید وشه‌هید زوبه‌یری برام ومن ودوبهڕێزی تر ئاماده بون كه‌ناویان ناهێنم ولهژیاندان بۆشایه‌تی بۆكاتی خۆی , جه‌نابی ڕابه‌ر فه‌رموی پێویست ناكات بهومهراسیمه چونكه شێخ محمد (به‌رزنجی )وبازیانی ووهفهدهكه چونه‌ته لای مام جه‌لال وههموشت چارهسهركراوهوقهراره بكوژه‌كان ته‌سلیم بكه‌ن مه‌سه‌له‌كه مهئاڵۆسكێنن ئیتر ئه‌م حه‌سه‌نه كه مه‌لاعلی ناردبوی زۆری هێناوبردی له‌ئه‌نجامدا جه‌نابی ڕابهرفهرموی به‌مه‌رجێك تهشییعێكی دور له‌گرژی وشیعاراتی ئیستیفزازی ونزیك مقه‌ڕاتی یه‌كێتی نه‌كه‌ونه‌وه , كه‌هاتنه ده‌ره‌وه له‌لای پرسگه‌ی سه‌ره‌وه بهحسن بابهكرم وت گوێت لێ بو جه‌نابیان چیان فه‌رمو ووریا بن , كه‌چی زۆر بێ ئوسوڵانه پێی نابه سه‌یاره لندگرۆزه شینهكهیدا ووتی ئه‌وه هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌ك بوایه دونیاتان دههیناییه یه‌ك !
بۆسبه‌ی عه‌رزی جه‌نابی ڕابه‌رم كرد : قوربان من بزانم ئه‌مانه نیازیان باش نیه وبابڕۆم بزانم چی ده‌كه‌ن فه‌رموی باشه وكهڕۆشتم دیم ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ڕێپێدانهكهی جه‌نابیان بو چومه به‌رده‌میان وتم كه‌ی بڕیاروههابوحسن له‌به‌رخۆیه‌وه هه‌ندێ بۆڵه‌ی كردبهرانبهرمن ویهكێكی تریان كه‌پاشان ناوی دێنم وتی با بیلێن با بیلێن ...!
ئیتر ئه‌وه‌ی كهنهدهبو ڕوبدات ڕویدا وكه گه‌ڕاینه‌وه جه‌نابی ڕابه‌ر هه‌رخه‌می بو له‌سه‌ر بانی مه‌كته‌به‌كه‌ی بهخهمخواردنهوه ده‌گه‌ڕاو وفه‌رموی چی بو ؟ منیش ماجهراكهم عهرزكرد وده‌ستی كردبو بهبهرپشتوێنهكهیدا وههناسهكی قوڵی به‌ده‌م لاحول ولاقوه الابالله ههڵكێشاوفهرموی خوا ئه‌مه قبوڵ ناكات ...!
درێژه‌ی ئه‌م بابه‌ته وورده‌كاری زۆری تێدایه ئیترمهگهر یان به كۆنفرانسێك بۆ كه‌ناڵه‌كان یان به‌ئه‌ڵقه بڵاوی بكه‌مه‌وه كه‌بۆ ده‌رخستنی ڕاستیه‌كان به‌ئیزنی خودا ئه‌نجامی ده‌ده‌م تاكو كه‌سانێك پاشه‌ڵی پهڵاوییان به خۆری ناوبانگی جه‌نابی مامۆستا مهلاعوسماندا هه‌ڵنه‌واسن وئهولێدوانهش دوره لهڕاستیهوهوهیچ بنه‌مایه‌كی دروستی نیه‌و ئه‌م جۆره (نبأ ) نه ( فتبینوا ) یان گه‌ره‌كه وخودا ته‌وفیق بدات هه‌موی ڕون ده‌كه‌ینه‌وه...
|