جیاوازی نێوان بیریار و پسپۆڕ
نوسینی عبدالكریم به‌كار
و. خزمەتگوزاری دووربين
رۆژ له‌دوای رۆژ زانسته‌كان فراوانتر ده‌بن، لقێك ده‌بێته چه‌ند لقێك، زانستێك چه‌ند زانستێكى تری لێ ده‌بێته‌وه، له‌ئه‌نجامی ئه‌م ژماره زۆره‌ی رۆشنبیران زانیاری ده‌ته‌قێته‌وه، كه له‌چه‌ندین كایه‌ی معرفیی كار ده‌كه‌ن، له ئه‌نجامی ئه‌م هه‌موو میكانزمی كاركردنه، له‌سه‌رووی هه‌موشیانه‌وه كۆمپیته‌ر.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شد زانست كێشه‌ی نوێی لێ ده‌بێته‌وه، زۆریك له‌م كێشه نوێیانه كێشه‌ی چارەنوسسازن، زانست پێش ده‌كه‌وێت، له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی له‌گه‌ڵ زانسته‌كانی سیاسه‌ت وئه‌خلاق تێك ده‌گێرێت، كه ئه‌مه‌یه پاڵمان پێوه ده‌نێت تیشك بخه‌ینه سه‌ر ئه‌م بابه‌ته.
بیریار كێیه؟
به‌كورتی ده‌توانین بڵێین: بیریار بریتییە لەو کەسەی كه تێروانينێكى ره‌خنه‌یی هه‌یه، كه له‌میانه‌ی تێروانینه ره‌خنه‌یيه‌كانی گرفت و کێشەی كۆمه‌ڵگاكه‌ی ده‌خاته به‌رچاوی خه‌ڵك، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته یه‌كێك له گرنگييەکانی رۆژانه‌یان، ئه‌مه‌ش به سوننه‌تی خوای ده‌ناسرێته‌وه، له ناخی مرۆڤ وده‌وروبه‌ری، هه‌روه‌ها تێروانينێكى گشتگیری هه‌یه كه له واقع و مێژوو ده‌كۆڵێته‌وه چێژ له هه‌ستكردن وه‌رده‌گرێت له دواییدا، ئه‌وەی بیریار ده‌يبینێت و هەستی پێدەکات خه‌ڵكی تر نایبینێت ئاگاداریان ده‌كاته‌وه، ئاراسته‌یان ده‌كات بۆ رێگای راست، هه‌ندێك جار به‌ژیانی خۆی باجی ئه‌م فكره ده‌دات، كه هه‌ڵیگرتووه، چونكه بیریار زۆر به‌پێش خه‌ڵكی تری سه‌رده‌می خۆیه‌تی، ئه‌مه‌ش واده‌كات په‌ی به‌زۆرشت ببات، كه بۆ خه‌ڵكی تر ئاسان نیه، هه‌روه‌ك كێشه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌ی ئه‌بینێت له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵێكى كه‌می كۆمه‌ڵگا تێك ده‌گیرێت، كه له دوای كێشه‌كان هه‌ڵی ده‌قۆزنه‌وه، ده‌یكه‌ن به ئامانج بۆ خۆیان، هه‌ندێك جار بیریار پسپۆره له لقێكى زانست، ئه‌مه‌ش كه‌م وایه ئه‌وانه‌ی یاسا داده‌نێن وپسپۆربن پاشان تێروانینێكى فراوانیان هه‌بێت.
به‌ڵام زۆربه‌ی كات پسپۆر زاناترە له زانستێك له‌زانسته پراكتییه‌كان یان مرۆڤایه‌تیه‌كان، چونكه هه‌رشتێك بڵێت ئاسان بۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه، زۆرجار پسپۆر هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی نیه، چونكه پسپۆریه‌كان له حاڵه‌تی فراوانی به‌رده‌وام دان، هه‌روه‌ك به‌رده‌وام قه‌یرانه‌كان زیاد ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده مرۆڤ هه‌وڵ بدات بۆ ئه‌وه‌ی به واتای وشه پسپۆربێت ئه‌بيننێت كه‌ڵه‌كه‌بونی زانیاری به‌رده‌وام له تێروانینی فراوان دووری ده‌خاته‌وه.
ژیانی پسپۆر زۆربه‌ی كات جێگیر‌و سه‌لامه‌ته، چونكه ئه‌م كه‌سانه‌ی به هۆی بیریاره‌وه ئیزعاج ده‌بن، پسپۆر ده‌كه‌ن به ئامرازیك بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر له‌م ئیزعاجیه بگرن، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى نێگه‌تیفیش بێت.
ده‌كرێت بگوترێت بیریار هاوشێوه‌ی دكتۆرێكى پسپۆره له كاروانێكى گه‌وره، زۆرێك له ئامانجه‌كانی رێگاكه نازانێت، یاخود شوێنه‌كانی وه‌ستان، له هه‌مان كاتێشدا چاره‌سه‌ری ئه‌م ژماره زۆره‌ی نه‌خۆش كاتێكى زۆری ده‌وێت، به‌ڵام بیریار خۆی سه‌رۆكی ئه‌م كاروانه‌یه، زانیاری ته‌واوی به‌هه‌مو ئه‌و كێشانه هه‌یه، كه رووبه‌رووی ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ك پلانی رۆشتنه‌كه‌ش روونه لای، ئه‌مه‌ش وای لێ ده‌كات كه ورده‌كاری هه‌مو كاروباری سه‌فه‌ره‌كه‌ی لا نه‌بیت، بۆ گرنگی به‌مه ئه‌درێت، لێره‌وه پسپۆره‌كان كارله‌سه‌ر چاره‌سه‌رو ڕواندنی ده‌ده‌ن.
پسپۆری وگرفته‌كانی:
سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌وه بگوترێت، كه بواره‌كانی پسپۆڕی زۆرفروانه، رۆژ له دوای رۆژ فراوان ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لێكۆڵه‌ران هه‌ست به ته‌نگی بواری كاركردنیان ده‌كه‌ن، له‌م حاڵه‌تدا دیسان سه‌رئه‌كێشێته‌وه بۆ كه‌ڵه‌كه‌بونی زانیاری زۆر كه ئه‌مرۆ ده‌یبینین، هه‌ندێك ئامار ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه زانیاری زیاد ده‌كات، ماوه‌ی هه‌ر ده‌ساڵ به ئه‌ندازه‌ی پانزه ساڵ، ئه‌مه وای كردووه، ئاستى زانیاری به‌رز ببێته‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه ئه‌م هه‌مو به‌رهه‌مه‌ی ئه‌مرۆ ده‌یبینین، ئه‌وانه‌ش كه ده‌یانه‌وێت هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن، كه زانیاری گشتی لایه، زۆركات توشی زانیاری کەم یان بێ بنه‌ما ده‌بن، چونكه زه‌مه‌نی زانیاری گشتی به‌سه‌رچوو، به‌ڵام ده‌توانرێت بگوترێت ئه‌وه‌ی كه ده‌بێته به‌رهه‌می زانستی و توانای بۆ بخه‌یته گه‌ڕ، ئه‌وه‌یه كه خزمه‌ت به چه‌سپاندنی به‌خته‌وه‌ری مرۆڤ بكات، پێویسته پسپۆره‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مانه بكه‌نه‌وه كه ئامانجه‌كانیانی چه‌سپاندووه، هه‌روه‌ها ئه‌مینیش بن ئه‌م شتانه به‌كار ناهێنرێن بۆ وێران كردنی مرۆڤایه‌تی مرۆڤ.
با نمونه‌یه‌ك بهێنێنیه‌وه، كه مه‌به‌سته‌كه‌مانی پێ ڕوون بكه‌ینه‌وه:
شتێكى باوبوو به‌ر له جه‌نگی جیهانی دووه‌م زانایانی ئه‌ڵمانی كه گوایه هه‌نگاوێكى گه‌وره‌یان بڕیوه، كه دووره له‌وه‌ی هه‌وڵ بدرێت ئیستغلالی زانستی تیۆری په‌یوه‌ست به پێكهاته‌ی ناوخۆی ناوه‌كی بكرێت، شتێكى ئاشكرایه ئه‌م هه‌وڵانه له‌بواری سه‌ربازی ده‌بێت، لێره‌وه ترسێك هه‌یه ئه‌م وزه گه‌وره‌یه ئیستغلال بكرێت، كه له بڵاوبونه‌وه نه‌وه‌وی وێرانكردنی مرۆڤی به‌ودواوه هات له‌سه‌ر ده‌ستی هێتله‌ر پێشه‌واوی نازیه‌كان، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو كۆمه‌ڵیك له زانایان له ترسی دۆزه‌خی نازیه‌كان هه‌ڵهاتن بۆ ئه‌مریكا داوایان له رۆزفلت سه‌رۆكی ئه‌مریكای ئه‌وكات كرد دارایی و میكانزمی گونجاو ئاماده بكات بۆ به‌هێنانی بۆمبی ئه‌تۆم پێش ئه‌وه‌ی زانایانی ئه‌ڵمان دروستی بكه‌ن بیخه‌نه ده‌سته سه‌رۆكێكی وه‌ك هێتله‌ر فه‌رزی بكاته بەسه‌ر به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كان، ئه‌وان وایان ئه‌زانی بێ لایه‌نی ئه‌مریكا وا له‌هیتله‌ر ئه‌كات ترسی ببێت له به‌كارهێنانی، ئه‌وه بوو، یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی بۆمبی ئه‌تۆم له بیابانی نیفادا بوو له‌ساڵی 1945، پاشان ماوه‌یه‌كى كه‌می برد یه‌كه‌م بۆمب له‌ساڵی 1945 له هێرۆشیما درا له یابان له هه‌شتی مانگی ئابدا، دوای چه‌ند رۆژێك له ناكازاكی درا، ئه‌مه بوه هۆی په‌له‌كردنی دۆڕانی کۆتای یابان .
زانایانی ئه‌م بواره رایه‌كیان هه‌بوو بۆمبی نه‌وه‌وی له‌به‌رامبه‌ر نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م جیهان تاقی بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی توانای وێرانكاری ئه‌م بۆمبه ببینن، دواتر داوایان له یابان كرد تەسلیم ببێت، به‌ڵام ترۆمانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆچونێكى تری هه‌بوو.
ئه‌سته‌مه زانایانی ئه‌مرۆ بتوانن باڵاده‌ست بن به‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی زانسته‌كان، له‌م رووه‌وه‌ی كۆمپانیا‌و ده‌زگای گه‌وره له رۆژئاوا دارای زۆر سه‌رف ده‌كه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانایان، هه‌روه‌ك ده‌وڵه‌ت له سه‌ربازگه‌ی رۆژهه‌ڵات چاودێری زانایان ده‌كات و یارمه‌تیان ده‌دات، ئه‌مه‌ش وای كردووه نه‌توانن باڵا ده‌ست بن به‌سه‌ر زانسته‌كان.