بیروڕا

پەیام و پیرۆزبایی پێگەی دووربین

بسم الله الرحمن الرحيم
{فَٱسۡتَقِمۡ كَمَآ أُمِرۡتَ وَمَن تَابَ مَعَكَ وَلَا تَطۡغَوۡاْۚ إِنَّهُۥ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِير}.
برایانی ئازیزو خوشکانی بەڕێزی دیندار؛ السلام عليكم ورحمة الله وبركاته..
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، لەناخی دڵمانەوە جوانترین پیرۆزباییتان ئاراستەدەکەین، بەھەستێکی بەرپرسیارێتیی دنیاو قیامەتیمانەوە، چەند خاڵێکی گرنگ و پێویست بیری ئێوەو خۆیشمان دەخەینەوە:
١- گرنگیپێدان و بەردەوامبوونمان لەوەرگرتن و فێربوونی دینەکەمان لەسەرچاوە پاک و رەسەنە سەرەکییەکانی خۆیەوە، بەپابەندبوونمان بەبەڵگەداریی رێسا بنەڕەتییەکانی مەنھەجەوە.
٢- بەھێزکردنی برایەتیی دینیمان و خۆنەخستنە ناو گێژاوی ململانێیەکی ئەنجام پوچەوە کە ئێستا لەئارادایە، چونکە نەزان و بێئاگاکان ھەڵیانگیرساندووەو دوژمنانی دینەکەیش چەپڵەی بۆ لێدەدەن! لەجیاتیی ئەوە پێویستە بازنەی مزگەوتیمان بپارێزین و لەخەمی ھەڵسانەوەو بەخاوەنبوونەوەی میللەت و ئوممەتەکەماندا بین.
٣- پێویستە لەم جەژنە پیرۆزەدا؛ زیاتر ئاگاداری ھەژاران بین و ببینە دەستی سۆزی باوکانە بۆ سەرو دڵی پڕ ئازاریان، بەتایبەتی خانەوادەی شەھیدان و زیندانییە مەحرومەکانمان.
٤- بەئەمانەتەوە گوێڕایەڵیی پەیامی ڕێبەری ببین، کە لەم جەژنەدا بڵاودەکرێتەوە، راسپاردەکانی شێخی زیندان (فك الله أسره) وەک خۆی جێبەجێبکەین.
دووبارە پیرۆزبایی جەژن ئاراستەی: شێخی زیندان و موسوڵمانە زیندانیکراوە سەربەرزەکانی تر، ھەموو موجاھیدانی خۆڕاگر، زاناو کەسایەتییە سەرڕاستە ئیسلامییەکان، رەوتەوانانی جوامێرو سەرجەم موسوڵمانانی ھەستبەرز دەکەین. پەروەردگاری بێھاوتا تاعەت و عیبادەتی ھەموومان قەبوڵ بفەرموێت.
{تقبل الله منا ومنكم صالح الاعمال}، {وَقُلِ ٱعۡمَلُواْ فَسَيَرَى ٱللَّهُ عَمَلَكُمۡ وَرَسُولُهُۥ وَٱلۡمُؤۡمِنُونَۖ وَسَتُرَدُّونَ إِلَىٰ عَٰلِمِ ٱلۡغَيۡبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ}، {وصلى الله على سيدنا محمد وعلى اله وصحبه أجمعين}.
پێگەی دووربین
١٠/ ذى الحجة/ ١٤٤٤ كۆ – ٢٠٢٣/٦/٢٨ز.
225 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2023-06-27
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.