بیروڕا

رۆژئاواییەکان هیچ کاتێک خاوەنی شارستانییەت نەبوون!

رۆژئاواییەکان هیچ کاتێک خاوەنی شارستانییەت نەبوون!

ئەگەر دووچاومان بەمێژوودا بخشێنینەوە، زۆرێک لەشارستانییەتی راقی و دانسقەمان بەرچاودەکەوێت، وەک شارستانییەتی میسری و شارستانییەتە یەک لەدوای یەکەکانی ئیسلام و وادی رافیدەین و زۆرێکی تر. دەبینین سەرەڕای کەموکووڕییان، زۆر لەئێستای ڕۆژئاواییەکان زیاتر خزمەتیان بەمرۆڤایەتی کردووە، چونکە ئەوەی ئێستا لەئەوروپاو ئەمریکا دەگوزەرێت، جگە لەهەوڵدان بۆ پەلکێشکردنی مرۆڤایەتی بۆ ناو گێژاوی سێکسی ئازاد! و بەکۆیلەکردنی مرۆڤ، هیچی تر نییە! ئەوەی دەمێنێتەوە: تەنها شانازیکردنیانە بەباڵەخانە، چەکی لەناوبەر، داگیرکاریی خاک و بردنی سامانی وڵاتە داگیرکراوەکانەوە. ئیبن خەلدون؛ گەورە زانای موسوڵمان دەفەرموێت: "ئاکار؛ کۆڵەکەیەکی سەرەکیی شارستانییەتە". واتە: شارستانییەت بەبێ ئەم کۆڵەکەیە دانامەزرێت! ئەمەیش یەکێکە لەکۆڵەکە هەرە سەرەکییەکانی شارستانییەت، دەبووایە رۆژئاواییەکان هاوکاتی شۆڕشی پیشەسازی، شۆڕشی رەوشتییان بەرپابکردایە، بۆئەوەی ئەو بەرەڵاییەی ئەو کات هەبوو، نەگەیشتایە بەوەی لەمرۆڤبوون دایانماڵێت و ببن بەهاوقاچی ئاژەڵ! کە ئێستا داهێنان لەشێوازو جۆری بێڕەوشتی دەکەن و رۆژ لەدوای رۆژ یاسای نوێی بۆ دەردەکەن! هەروەها ئەو ئایین و ئایدیۆلۆژیایانەی دژی ئەم گێژاوەیشن، هێدی هێدی دەخزێنە ناوی و خۆڕاناگرن لەبەرانبەر لێشاوی زۆر و خێراو بەربڵاوی بێڕەوشتیی پشت ئەستور بەچەک و یاساکانیان! تاکە قەڵاو لوتکەی پارێزراوی داگیرنەکراو، تەنهاو تەنها ئایینی پیرۆزی ئیسلامە، (اللە تعالی) تەنها ئەوانە دەپارێزێت وەل بەرنامەکەی دان و پێیبڕوادارن، وەک دەفەرموێت: {وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ رُسُلًا إِلَىٰ قَوْمِهِمْ فَجَاءُوهُم بِالْبَيِّنَاتِ فَانتَقَمْنَا مِنَ الَّذِينَ أَجْرَمُوا ۖ وَكَانَ حَقًّا عَلَيْنَا نَصْرُ الْمُؤْمِنِينَ} –الروم: ٤٧-.

#پێگەی_دووربین
258 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2023-07-12
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.