ئەفغانستان لەزاڵبوونی بەسەر هەڵاوسانی ئابووریدا، لەسەرووی ژاپۆنەوەیە!
ئەفغانستان لەزاڵبوونی بەسەر هەڵاوسانی ئابووریدا، لەسەرووی ئاستی ژاپۆنەوەیە!
چ شتێکی شاراوە لەپشتی کەمکردنەوەی هەڵاوسانی ئابووریی ئەو وڵاتەدا هەیە؟ ڕاگەیاندنی ئامارێکی سەرسوڕهێنەر دەربارەی هەڵاوسانی ئابووری لەئەفغانستاندا، سەرنجی زۆربەی کارناسانی ئابووری بەرەو خۆی ڕاکێشاوە. بەشێوەیەک کە بەرپرسانی ئەو وڵاتە ڕایانگەیاندووە: نرخی هەڵاوسانی ئابووری لەوڵاتەکەیاندا، بەراورد بەچین و ژاپۆن، دۆخێکی باشترو لەبارتری هەیە! زەبیحوڵڵا موجاهید؛ وتەبێژی تاڵیبان، لەتویتێکدا ئاماژەی بەهەڵاوسانی ئابووریی بەڕێژەی کەمتر لە (١٪) لەئەفغانستان و نرخی هەرزانیی کەلوپەل لەو وڵاتەی هاوسێی ڕۆژهەڵاتی ئێران داوەو بارودۆخی ئابووری و ژیانی هاووڵاتییانی ئەفغانی لەزۆر ێک لەوڵاتانی پێشکەوتووی دونیا بەباشتر زانیوە. بەپێی ڕاپۆرتی (Trading Economics) دواترین نرخی هەڵاوسانی ئابووریی ناوەرۆک (Core Inflation) لەئەفغانستاندا بەڕێژەی (۱،٨٪) بەراوردکراوە. هەروەها هەڵاوسانی ئابووریی ماددە خۆراکییەکان لەوڵاتی ئەفغانستاندا لە (٣،٣-٪) بووە. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێ کە لەماوەی نێوان ساڵانی (۲۰۰٥-۲۰۲۳)دا زۆرترین و کەمترین نرخی هەڵاوسانی ئابووری لەئەفغانستاندا بەم ڕیزبەندییە ( ٤۷،٨٣ و ۱٨،٣٧-) بووە.
|