رۆژئاوا قەرزداری ئوممەتەكەمانە!
رۆژئاوا قەرزداری ئوممەتەكەمانە!
بریفۆڵتیی رۆژھەڵاتناس، لەکتێبێکیدا بەناونیشانی: {Making of humanity} واتە: بونیادنانی مرۆڤایەتی دەڵێت: "گەورەترین شتێک کە شارستانێتیی عەرەب –واتە: شارستانێتیی ئیسلامی- بۆ جیھانی نوێی ھێنابێت، زانست بووە. ئەوەی کە ژیانی کردەوە بەجەستەی ئەوروپادا، بەتەنھا زانست نەبوو، بەڵکو گەلێک ھۆکاری کاریگەری تریش ھەبوون، لەھۆکارە کاریگەرەکانی تری شارستانێتیی ئیسلامی، کە گەیشتنە ئەوروپاو ژیانیان بۆ ڕووناککردەوە. ھیچ لایەنێکی پێشکەوتووی ئەوروپایی نییە، سەرچاوەکەی بەشێوەیەکی تەواو، نەگەڕێتەوە بۆ ڕۆشنبیریی ئیسلامی! ئەم کارتێکـردنەیش بەشێوەیەکی زۆر ڕوون و ئاشکرایەو لەپەیدابوونی ئەو وزەیەدا دەردەکەوێت کە جیھانی نـوێی ئەمڕۆ، کردویەتی بەھێزێکی نەگۆڕی جیاواز. ھەروەھا لەسەرچاوەی ئەو ھێزەوە دەردەکەوێت، کە بووە بەھۆی پێشکەوتنی ئەوروپاو بریتین لەزانیاریی: سروشتناسی، ڕۆحی و توێژینەوەی زانستییانە".
#پێگەی_دووربین
|