ئیسلامناسی

کۆچ؛ هەڵهاتنی خۆری ئیسلام بوو، لەبونیادنانی کیانی ئیسلامیدا

کۆچ؛ هەڵهاتنی خۆری ئیسلام بوو، لەبونیادنانی کیانی ئیسلامیدا

ئەم ساڵی نوێی کۆچییە؛ واتە: تێپەڕبوونی (1445) ساڵ بەسەر ماوەی کۆچی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)و هاوەڵە بەڕێزەکانیدا، لەشاری مەککەی پیرۆزەوە بۆ مەدینەی مونەوەرە، ئەو بەڕێزانە؛ لەپێناوی رەزامەندیی (اللە)و سەرخستنی ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا، وازیان لەکەسوکار و ماڵوسامانیان هێنا، ئەم رووداوە؛ کۆچکردن بوو لەدەستی ستەم و خراپەکارییەوە، بۆ بەدیهێنانی دادگەری و چاکەکاری لەهەموو بوارە جیاوازەکاندا، سەرەتای هەڵهاتنی خۆری ئیسلام بوو، لەبونیادنانی کیانی ئیسلامی و بەگژداچوونەوەی نەفامی و بێباوەڕیدا. ئەم رووداوە گرنگە سەلماندی: موسوڵمانانی یەکەم، سەرخستنی ئایینی ئیسلامیان لەپێشتر دانابوو، لەپاراستنی: گیانی خۆیان و کەسوکاریان، ماڵوسامان و خاکی نیشتیمانیان، هەموو ئەمانەیان کردە قوربانی، لەپێناوی سەرخستنی ئایینەکەیاندا.

#پێگەی_دووربین
484 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2023-07-30
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.