هەواڵ

کۆماری شیعەگەری، خەریکە مامۆستایەکی ئەهلی سوننەت لەسێدارەدەدات!

بەهۆی تەنها وتارێکەوە؛
کۆماری شیعەگەری، خەریکە مامۆستایەکی ئەهلی سوننەت لەسێدارەدەدات!

ئا: پێگەی دووربین

مامۆستا موحەمەد خزر نەژاد؛ کە خەڵکی شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، لەئێستادا مەترسیی لەسێدارەدان لەسەر ژیانییەتی، ناوبراو یەکێکە لەمامۆستا دڵسۆزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەیان ساڵە خزمەتێکی زۆری بەحوجرەو زانستە ئیسلامییەکان کردووەو سەدان مامۆستای ئەهلی سوننەتی پێشکەشی کۆمەڵی کوردەواری کردووە. نزیکەی (٨) مانگ لەمەوپێش، لەدوایئەوەی وتارێکی لەپرسەیەکدا پێشکەشی ئامادەبووان کردبوو دواتریش وتارەکەی بڵاوبووبووەوە، لەنیوەشەودا هێزە دڕندەکانی ئەو رژێمە خوێنڕێژە، لەناو ماڵی باوکیدا فڕاندوویانە، لەدوای (۷) مانگ ڕێگەیان بەبنەماڵەکەی داوە کە سەردانیبکەن. بەهۆکاری قورسیی ئەشکەنجەدرانییەوە، بنەماڵەکەی نەیانناسیوەتەوە، چونکە ڕوخساری بەتەواوی شێوێنراوەو پەنجەکانی دەستی شکێنراون، هەروەها دانپێدانانی زۆرەملێیان لێوەرگرتووە، لەئێستایشدا مەترسیی لەسێدارەدان لەسەر ژیانییەتی، چونکە بەهاوکاریکردنی دوژمنانی ئێران و لایەنگریی دەوڵەتی ئیسلامی تۆمەتبارکراوە، سەرەنجام حوکمی دژایەتیکردنی کۆماری سێدارەو موتعەگەرییان بەسەردا سەپاندووە. داواکارین لەپەروەردگاری بێهاوتا: ئەم مامۆستا بەڕێزە رزگاربکات و عیزەتیش بۆ موسوڵمانان بگەڕێنێتەوە.

422 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2023-08-26
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.