بیروڕا

مەدخەلییە موشتاقییەکان، چۆن ماڵی وەلیی خەمری سەرەکی بەقوڕدەگرن؟!

مەدخەلییە موشتاقییەکان، چۆن ماڵی وەلیی خەمری سەرەکی بەقوڕدەگرن؟!

ن: ئەندازیار رابەر مەعروف

بەپێی پێوەری مەدخەلییەکان بێت، لەئێستادا لەپارێزگەی کەرکودا، راکان جبور وەلیی خەمری سەرەکییانە –ئەمە راستییەکی بەڵگەنەویستە، تکایە با هیچ مەدخەلییەک لەم بارەیەوە نەدوێت و تا دەتوانن بێدەنگبن- هەروەها لەهەرێمی کوردستانیشدا وەلیی خەمری سەرەکیی مەدخەلییە کۆنەو نوێیەکان بنەماڵەی بارزانییە –وەک دوختۆر موشتاق دەڵێت: مەسرورە-. جا مەدخەلییە موشتاقییەکانی پارێزگەی کەرکوک، بەهاندانی ئەم دوختۆرە! بەسەر وەلیی خەمری یەکەم و دووەمیاندا بازیانداوەو بڕیاریانداوە: دەنگ بەپاڵێوراوانی وەلیی خەمری سێیەمیان، کە لیستی یەکێتی و شیوعییە بدەن، ئاشکرایە ئەمەیشیان وەلیی خەمرێکی لاوەکییەو ئەم کردەیەیان تا ئاستێکی زۆر جێگەی سەرسووڕمانە! چونکە هەر ئەمانە بوون لەسەرتاسەری ناوچە جیاوازەکانی کوردستاندا، پەلاماری بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامی (حـ،ــ،ــ،ـەمـ،ـــــــــــــ،ــاس)یان دەدا، بەو بیانووەی کە گوایە: هاوکاریی لەئێران وەرگرتووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەوارەی زایۆنی! ئەی باشە خۆیان چۆن دەنگ بەو لیستە دەدەن، لەکاتێکدا یەکێتی هێزی نمرە یەکی داردەستی ئێرانە لەکوردستاندا؟! پێویستە دوختۆرو بیریارە سیاسەتزانەکانی تریان، بەڕوونی وەڵامی ئەم پرسیارە بدەنەوە. هەروەها لەداهاتوودا چۆن وەڵامی وەلیی خەمری یەکەمی هەرێمی کوردستان و پاشکۆکانی وەک؛ پشتیوان سادق و مەلا عەبدوڵڵا وەیسی دەدەنەوە، کە ئەم دووانەیش ئەندامی پارتین و لەڕوویەکی ترەوە وەلیی خەمرییانن و گوێڕایەڵییان واجبە!
ئەمەی دوختۆر عەول بەمەدخەلییە موشتاقییەکانی کرد، با بەدەواری شڕی نەکردووەو کارێکی هەروا سادەو ئاسایی نییە، بەڵکو دەرچوونە لەو ئاستەی کە بۆیان دیاریکرابوو، بڕواناکەم هەروا بەئاسانی و بەبێ کاردانەوەی وەلیی خەمری یەکەمی هەرێمی کوردستان بەسەریاندا تێپەڕببێت، چونکە ئاشکرایە ئێستا تەنها مەدخەلییە موشتاقییەکان -نەک هەموو باڵە جیاوازەکانیان- لەپارێزگەی کەرکوکدا، لەوەلیی خەمری یەکەم و دووەمیان خروجیانکردووە، ئەمەیش هیچ پاساوێکی نییە. خۆ ئەگەر لەتەک پێوەرەکانی خۆیاندا راستگۆبوونایە، لەسەریان پێویستبوو: دەنگ بەلیستی (تحالف العربي)ی ڕاکان جبوری بدەن، کە لەو پارێزگەیەدا وەلیی خەمری یەکەم و سەرەکییانە، یان دەبووایە دەنگیان بەلیستی وەلیی خەمری یەکەم و سەرەکیی هەرێمی کوردستان بدایە، کە چەندین ساڵە بەباڵای یەکبەیەکیاندا هەڵدەدەن! کەچی سەرەنجام خروجیان لەوانیش کرد. با بزانین هەڵوێستی سالە مارمێلکە چۆمانی و سیروان قەشمەر کە جووتێک مەدخەلیی پارتین، لەم بارەیەوە چی دەبێت!
296 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2023-12-18
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.