له عهفرین چی دهگوزهرێ؟
شیكاری مامۆستا كرێكار بۆ عهفرین چیه؟!
ئهمه ناونیشانی ئهو پرسیاره بوو كه پێگهی دووربین لهمیانی دیدارێكیدا ئاراستهی بهڕێز مامۆستا كرێكاری كرد: ئهویش بهم شێوهیه وهڵامی دایهوه:
شەڕی عەفرین کێبڕکێی دەستشکانەوەو گەمەی سیاسەتبازانی نێودەوڵەتییە بەڵام لەوێش کوردە عەلمانییە کەللـەپووتەکان بەردی شەترەنجەکەن..
شەڕو پێکدادان لە عەفرین کە لە نێوان سوپای تورکیاو هێزەپاشکۆکانی پەکەکەدایە، وەکو هەر شەڕێکی تری نێوانیان وایە کە پێشتر روویداوە، دوو بەرەی ململانێکە هەر هەمانن، کات و شوێنەکەو بارودۆخی نێودەوڵەتی گۆڕاوە، ئەمریکاو ئەوروپاو روسیاو ئیسرائیل و ئێران کە پاوەنخوازانە دەبزوێن، هەروەها و میسرو سعوودییەو ئیمارات کە لە خزمەت پرۆژەکانی دەوڵەتانی کوفردان، هەموویان زۆر ناڕەحەتن لە بە عملاقبوونی تورکیا:
_ لە بەهێزبوونی سوپای تورکیا کە بۆ یەکەمینجارە ووڵاتێکی رۆژهەڵاتی (تورکیا) چەک بفرۆشێت بە ووڵاتێکی ئەوروپایی (چەکی سووکی بە هۆڵەندا فرۆشت).
_ ناڕەحەتن لەوەی تورکیا یەکەمین هێزی ئەوروپاو دووەمینی پەیمانی ناتۆیە (دوای هێزی سەربازیی ئەمریکا)و لە زیادکردنی هێزەکەیدایە.
_ تورکیا فڕۆکەی جەنگی لە شێوەی ئێف 16ی ئەمریکایی دروست کردووە.
_ سارووخی ئێس ئێس 400 ی لە چین و ئێس ئێس 300ی لە روسیا کڕیوە.
_ سوپای تورکیا رووی لە دینداریی کردۆتەوە مزگەوت لە سەربازگەکانییدا دروست دەکرێتەوە.
_ پاشان لەهێزیی ئابووریی تورکیا، کە تەنها لە گەشتوگوازار ساڵانە 36 ملیار دۆلاری دەستدەکەوێت.
_ هێزی حزبی دەسەڵاتدار (دادوگەشە)و کاریزمایی سەرۆکەکەی (ئەردۆغان) و زیادبوونیی شەعبییەتی هەردووکیان.
_ پاراستنی تەوازوناتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و خۆلادان لە پلانی لاوازکردن و پەلکێشانی بۆ جەنگی نێودەوڵەتی (دژی روسیا لە نیوەدۆرگەی قەرەم، دژی ئێران لە عیراق و سوریا)
ئەمانەو دەیان خاڵی تری هێزی ناوەوە وا دەکات تورکیا بە راستیی لە 2030 دا ببێتە یەکێک لە (10 دە) وڵاتی پێشکەوتووی جیهان (وەکو ئەردۆغان رایگەیاند) ئەمانە وا دەکەن چاو لەسەر تورکیا زۆر بێت. یەکێک لە پلانی ئەمریکاو ئیسرائیل بۆ لاوازکردنی تورکیا بەکارهێنانی کوردە بۆ راکێشانی تورکیا بۆ ناوچەی کورد لە تورکیاو سوریا بۆ تێوەگلانی لە شەڕێکی توولانیی کە ئەمریکا 000ر30 پێشمەرگەی کوردی سوریای بۆ چەکدار دەکات. بۆ ئەوەی ئەگەر کوردەکانی سوریا ئەو سنوورە درێژەی باشووری تورکیانان کۆنترۆڵ کرد ئینجا سارووخی دوور مەدایان بدرێتی و بتوانن لەگەڵ پەکەکە لە ناو تورکیاوە تورکیا بگلێنن لە شەڕێکی عەبەسیی بێهوودەی وەکو شەڕەناوخۆکەی سوریا، ئەمەش دەکرێت هەموو دوژمن و ناحەزەکانی تورکیا دواتر دەستی تێوەردەن و تورکیا بکەن بە دەوڵەتێکی فاشیلی وەکو عێراق و سوریا و یەمەن و لیبیا، یان لانی کەم وەکو میسری لێبکەن..
بۆ رێگرتن لەم پلانە شەڕخوازییە ستراتیجییە تورکیا هێرشی سەربازیی کردە سەر عەفرین تا رێ لە دروستکردن و گەشەکردنی ئەو لەشکرە جاش ئەمریکاییە بگرێت کە دەخوازێت لە عەفرینەوە بگاتە سەر دەریای سپی ناوەڕاست و لەوێوە ئاسان بە یۆنان و ئیسرائیلەوە (لە رێی رێڕەویی دەریایی نێودەوڵەتییەوە) پەیوەست ببێتەوە..
ساڵی 2023 مەرجەکانی کەرزۆن (بەناوی وەزیری دەرەوەی ئەو کاتەی بەریتانیاوە ناونراوە) لەسەر تورکیا تەواو دەبێت کە لە ساڵی 1923 دا لە شاری لۆزانی سویسرا بەسەر حکومەتی مستەفا کەمالدا سەپاندیان. کە نابێت تورکیا تا سەدساڵی ئایندە نەوت لە خاکی خۆیدا دەربهێنێت و دەبێ هەرچی رسوماتی پارە کە لە تەنگەی بوسفۆر (کە وەکو کەناڵی سوێسە) وەریدەگرێت دەبێت بیداتە ووڵاتە هاوپەیمانەکانی ئەوروپا کە براوەی جەنگی جیهانی یەکەمبوون و هەندێک مەرجیتری وەکو ئیلغاکردنەوەی خیلافەتی ئیسلامی و دەرکردنی کۆتا خەلیفەی عوسمانی (سوڵتان عەبدولمەجید) بۆ سویسرا (نەک بۆ حیجاز کە خۆی داوای دەکرد) هەروەها موسادەرەکردنی سەروەت و سامانی خەلیفەو ئەوقاف و ئەوەی کە پەیوەندی بە سیستمی سیاسیی و ئابووریی ئیسلامییەوە هەبێت!.
بۆ خوێندنهوهی تهواوی چاو پێكهوتنهكه گرته بكه: