پوخته‌ی په‌یامی هه‌ڵبژاردنی مامۆستا كرێكار
پوخته‌ی په‌یامی هه‌ڵبژاردنی مامۆستا كرێكار
مامۆستا كرێكار (ڕێبه‌ری ڕه‌وتی شاخ) له كه‌ناڵی شاهیدانه‌وه شه‌وی (10/5/2-18) په‌یامێكی نیو سه‌عاتی باسی له بارودۆخی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كرد. دووباره به‌خه‌ڵكی راگه‌یاند كه به‌ژداری هیچ جۆره هه‌ڵبژاردنێك مه‌كه‌ن و توخنیان مه‌كه‌ون. ئه‌م قۆناغه‌ش بكه‌ن به قۆناغی "نا"
ئه‌مه‌ش به شێك له قسه‌كانی مامۆستا كرێكار بوون.
- نه په‌رله‌مانی كوردستان و نه‌په‌رله‌مانی عێراقیش ئالیه‌تی گۆڕانكاریی نین.
- ئه‌وانه‌ی ئێستا بۆینباخیان به‌ستووه، هه‌ر ئه‌وانه‌بوون كه فه‌رمانده‌ی شه‌ڕی ناوه‌خۆبوون كه 36 هه‌زار كوردیان به كوشتدا، چ لای پارتی و چ لای یه‌كێتی.
- ئه‌وانه‌ی خۆیان كانید كردووه ته‌نها بۆ بزنسمانی هه‌وڵ ده‌ده‌ن و ته‌نها بۆ پاره ده‌یانه‌وێ ده‌رچن.
- هه‌موویان كه‌وتوونه‌ته هه‌له‌كه سه‌ماو، وا بانگه‌شه ده‌كه‌ن كه ئه‌مجاره هه‌ڵبژاردنێكی راسته‌قینه‌یه، به‌ڵام وانیه، ئه‌مجاره له‌هه‌مووی فشه‌تره چونكه، هه‌موو لایه‌كیان زۆرترین ڕێژه‌ی درۆی تێداده‌كه‌ن!
- پارتی و یه‌كێتی به خوێن و هاتوون، و به‌خوێنیش ده‌بێ بڕۆن.
- ئیستا له‌ناو ئه‌و كوردایه‌تییه‌وانانه، نه په‌رله‌مان و نه‌حكومه‌ت و نه سه‌رۆكایه‌تی هیچ قیمه‌تێكی نه‌ماوه.
- هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێت ئیش بۆ خۆی بكات، جگه له "كورد" و سوننی".
- به‌هیچ جۆرێك به‌ژداری ده‌نگدان نابین و ئه‌م قۆناغه‌مان قۆناغی "نا" یه.
له‌م لینكه‌وه پوخته‌ی په‌یامه‌كه ببینن
له‌م لینكه‌وه ته‌واوی په‌یامه‌كه ببینن
|