مامۆستا کرێکار باجی سەرڕاستییەکەی دەدات...
پێشەوا گەرمیانی
شتێكی سرووشتیە بەدرێژایی مێژووی ئیسلام ،پێغەمبەران و شوێن كەوتوانی و زانایانی ئیسلام لەسەر ئەو مەنهەج و پەیامەی كە هەڵیانگرتووە تووشی نارەحەتی و ئەشكەنجەو زیندان و كوشتن بوونەتەوە ،چونكە ئەو پەیامەی كە هەڵیان گرتووە دژی هەواو ئارەزووی ستەمكاران و بێباوەڕان وەستاوەتەوە، ناچار ئەوانیش دژایەتیان كردوون بەهەموو شێوەیەك وەكو خوای پەروەردگار دەربارەی ساحرەكانی فیرعون كە بەرامبەر بە موسا شكستیان هێناو پاشان باوەڕیان هێنا دەفەرمووێ: (قَالَ آمَنْتُمْ لَهُ قَبْلَ أَنْ آذَنَ لَكُمْ إِنَّهُ لَكَبِيرُكُمُ الَّذِي عَلَّمَكُمُ السِّحْرَ فَلَأُقَطِّعَنَّ أَيْدِيَكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ مِنْ خِلَافٍ وَلَأُصَلِّبَنَّكُمْ فِي جُذُوعِ النَّخْلِ وَلَتَعْلَمُنَّ أَيُّنَا أَشَدُّ عَذَابًا وَأَبْقَى" ) طه/ 71
فیرعهون وتی: ئایا ئێوه ههر ئاوا باوهڕتان پێ هێنا پێش ئهوهی مۆڵهتتان بدهم و ڕازی بم؟ بهڕاستی دیاره موسا گهوره و مامۆستاتانه و ههر ئهو فێری جادووگهری کردوون، شهرت بێت دهست و قاچتان به پێچهوانهوه بقرتێنم و ههڵتانواسم بهقهدی دارخورمادا ئهوسا چاک دهزانن که کاممان (من، یان خوای موسا) سزامان توندو تیژو بهردهوامه!
ئێستاش كە مامۆستا كرێكار هاتووە بە ئیسلامەكەوە كە بریتیە (لە عیبادەت و عەقیدەو شەریعەت)
دژی فیرعونەكانی دنیا وەستاوە و جادوو(سیحر)ی جادووبازانی هەڵوشاندۆتە،كە بریتیە لە دیموكراسی و عەلمانیەت و هەواو ئارەزوو .....،وە ئەم ڕووبەڕبوونەوەش باجێ ئەوێ باجەكەشی پیاوانی سەرڕاستی ئەوێ پیاوانی وەكو سەعیدی كوڕی جوبیر وپێشەوایانی وەكو ئەبو حەنیفە و ئەحمدی كوڕی حەنبەل و ئبین و تیمیە و سیید قطبی دەوێت، ڕەحمەتی خوا لە هەموویان بێت .
مامۆستا كرێكاریش لەریزی ئەو كەڵە پیاوانەیە،كە مێژووی ئیسلام شانازیان پێوە دەكات .
وە خوای پەروەردگار دینەكەی خۆی و ئەو كەسانەی كە ڕاستگۆن و بەڕووی كوفر و ستەمی بێباوەڕان وەستاونەتەوە سەردەخات هەرچەند بێباوەڕانیش پیان ناخۆش بێت (يُرِيدُونَ لِيُطْفِئُوا نُورَ اللَّهِ بِأَفْوَاهِهِمْ وَاللَّهُ مُتِمُّ نُورِهِ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ )الصف/۸
ئهوانه دهیانهوێت بهفوو، بهقهڵهی دهم، نووری خوا بکوژێننهوه!! (خهیاڵیان خاوه) خوا نووری خۆی، ئاینی خۆی، تهواو دهکات و دهیچهسپێنێت ههرجهنده کافرو بێ بڕواکان پێی سهغڵهت بن و پێیان ناخۆش بێت.
بێگومان خوای پەروەردگار بەڵێنی خۆی دەباتەسەر ،وە داهاتوو هەر بۆ ئیسلام و شوێنكەوتووانیەتی.
|