سیاسەتی شيعە لە بەکارهێنانی بیرۆکەی مەهدی
ن.یه‌حیا بۆلینی
و.پێگه‌ی دووربين
به‌كارهێنانی بیروباروه‌ڕی ئاینی بۆ خزمه‌تی پرۆژه‌ی سیاسی نه‌شتێكی تازه‌یه‌و نه‌شتێكى نامۆشه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌م وێنه‌یه پرۆژه‌یه‌كى سیاسی گه‌وره ته‌نها بیروبۆچونه ئاینی وپەنهانەکان وه‌ك به‌شێكى گرنگ وسه‌ره‌كی به‌كاربهێنێت، بیكات به میكانيزم وپێوه‌ره‌كان، پێشخستنی پرۆژه‌یی به‌هێزكردنی به فكری ئاینی بۆ ئه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری لێبكه‌وێته‌وه به كاریگه‌ری هێز، له پێناو زامنكردنی به‌ده‌ستهێنانی لایه‌نداری ته‌واو به‌درێژایی نه‌وه‌كان.
پڕۆژه‌ی ئێرانی سه‌فه‌وی سیاسی فكری ئاینی وه‌ك پێوه‌رێكى سه‌ره‌كی لایه‌نێكى گرنگ به‌كار ده‌هێنێت، بۆ ده‌سته‌مۆكردنی خه‌ڵكی عه‌ره‌ب وگه‌لانی تر، بۆ خستنه خزمه‌تی پرۆژه‌یی فارسی، چونكه لایه‌نگری ته‌واو وملكه‌چیان بۆ پرۆژه‌یه‌كى تر به‌ده‌ست نایه‌ت، ته‌نها به هاوشێوه‌ی ئه‌م فكره ئاینیه نه‌بێت له فكری شیعی ئه‌ویش بیری مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوه.
هه‌مو هه‌وڵێكى بڵاوكردنه‌وه‌ی شیعه له هه‌مو شوێنێك له هه‌مو قۆناغێك، قۆناغ وپێشه‌كی پێویستی هه‌یه بۆگه‌رانه‌وه‌ی مەهدی، هێزی ته‌واو دروست ده‌كه‌ن ناوی ده‌نێنن هێزی مهدی چاوه‌روان كرا‌و، تەشەیوع به‌هۆی پیرۆزی ئەوەو و پاڵپشتی حكومه‌تی ئێرانی پرۆژه سیاسی وئابوره‌یه‌كانی به‌ره‌و پێش ده‌بات، شتێكى سه‌ر سورهێنه‌ر نیه، زۆربه‌ی دیارده سیاسیه‌كانی ئێران تێكه‌ڵ به‌م فكره‌یه ده‌كرێت، بۆنمونه رێبه‌ری ئێرانی به‌ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به مهدیه‌وه كرد دواتریش به‌گه‌لی ئێرانی ده‌ڵێت: له‌م بریاره چاره‌نوسسازانه ره‌ئی مەهدیم له‌سه‌ر وه‌رگرتووه، به‌ڵگه‌ی زیاتریش لەوە ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆكی پێشوی ئێران رایگه‌یاند حكومه‌ته‌كه‌ی به فه‌رمانی راسته‌وخۆی مه‌هدی پێكهێناوه، هه‌روه‌ها هاورێیه‌تی كردنی مه‌هدی بۆ پێشه‌كه‌شكردنی وتاره‌كه‌ی له كۆبونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مه شتێكى سه‌رسورهێنه‌ر نيیه، كه كازمی سه‌دیقی له‌گۆڤاری پاسدار اسلام، كه سه‌ر به قوتابخانه‌ی ئاینیه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكات ئیمام مه‌هدی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ خامنه‌ئی، كه ئه‌م په‌یوه‌ندیه هه‌ندێكجار له رێگای ته‌له‌فۆنه‌وه‌یه به گوێره‌ی بارودۆخه‌كان.
بیری مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو شتێكه له واقعی شیعه به‌رجه‌سته بووه، فكریه‌كی بڵاوه له هزری مرۆڤایه‌تی، گه‌یشتۆته حاڵه‌تی ئه‌فسانه‌ی مێژوویی و بووه به فكری ده‌ربازكه‌ر، كه فكرەیه‌كه مرۆڤایه‌تی لێی خاڵی نه‌بووه، چونكه ره‌گ وریشه‌ی له قوڵایه‌كانی مێژوو بیروباوه‌ڕی ئاینیه‌وه هه‌یه، كه هه‌مو نه‌ته‌وه‌یه‌ك توشی چه‌وسانه‌وه بوبێت یاخود له‌لایه‌ن نه‌یارانیه‌وه خوێنیان حه‌ڵاڵ كرابێت له ناو‌خۆ بێت یان له ده‌ره‌وه، ئه‌مه ده‌بێت به ره‌مز بۆیان، هه‌ندێك جار به‌هۆی ئه‌وه‌وه خۆیان گه‌وره ده‌كه‌ن، كه چاوه‌ڕوانی ده‌ركه‌وتن وگه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌كه‌ن، پاشان كه دێت تۆڵه له دوژمنانیان ده‌كاته‌وه یارمه‌تی لێ وه‌رده‌گرن بۆ ملكه‌چكردنی دوژمنه‌كانیان چونكه توانا‌و لێهاتوی باشی هه‌یه ده‌توانێت به‌ته‌نها له شوێنی هێزێكى گه‌وره بوه‌ستێته‌وه، پێویستی به یارمه‌تی كه‌س نه‌بێت، چونكه به‌ته‌نها ده‌توانێت ناخۆشی له‌سه‌ر گه‌لان لابدات دادگه‌ری بچەسپێنێت، نه‌ك خودی دادگه‌ری، به‌ڵكو ئه‌و دادگه‌ریه‌ی كه له‌بیروباوەڕی ئه‌واندا هه‌یه، كه بڕوایان وایه ده‌بێت ئه‌وان له‌سه‌ره‌وه‌ی گه‌لانی تر بن نه‌یارانیان بچه‌وسێنێنه‌وه.
مه‌هدی لای شیعه فریادره‌سی داهاتووه، كه خۆیان دایان هێناوه، گرنگی له بیروباوه‌ڕی شیعه، ئه‌وه‌ی كه ده‌یكات له كاتی ده‌رچونی چه‌ند شتێكه، یه‌كه‌میان ده‌رهێنانی ئیمامان ئه‌بو بكرو عمری خه‌لیفه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی اللە علیە وسلم پاشان سزادانیان، ریوایەتێکيشیان هەیە ده‌ڵێت له‌خاچیان ده‌دات!. [1]
هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب به‌گشتی وقوره‌یش به‌تایبه‌تی ته‌نها به‌شمشێر ده‌بێت [2]، ئه‌م سزایە چه‌ند هۆزێكی عه‌ره‌ب ده‌گرێته‌وه له قوره‌یش، بە مردووەکانیشيانەوە[3]، پاشان ده‌ست ده‌كات به‌كوشتار له هه‌مو جیهان، سێ به‌شی جیهان ده‌كوژێت ته‌نها به‌شێك ده‌هێڵێته‌وه، كه ئه‌ویش شیعه‌یه، ته‌وبه‌ش له‌كه‌س قبوڵ ناكات [4]، مزگه‌وته‌كان وێران ده‌كات له مزگه‌وتی حه‌رام ومزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر صلی اللە علیە وسلم ده‌ست پێده‌كات، پاشان سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كانی تر وێران ده‌كات، تا هیچ مزگه‌وتێك ناهێلێت[5]، ئه‌مه هه‌ندێك له‌و كارانه‌یه، كه مه‌هدی دوای گه‌رانه‌وه ئه‌نجامی ده‌دات، ئه‌مه نوێنه‌رایه‌تی دادپه‌روه‌ری ره‌ها ده‌كات له تێڕوانینی شیعه!.
بیری مه‌هدی چاوەره‌وانكراو بیرێكى ئیسلامی نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شیعه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن كردوویانه‌ته لایه‌نێكی گرنگ له ئاین، ته‌نها ئه‌وه‌یه هیچ ئایه‌تێكی له‌باره‌وه‌نه‌هاتوه، ئه‌و فه‌رمودانه‌شی كه دایان تاشيوە لەبارەی مهدی چاوەڕوانکراوهیچی فه‌رموده‌ی صحیح نین، هه‌روه‌ك شیعه‌کان خۆیان سه‌رچاوه‌نین، به‌ڵكو بونێكى مێژوییان هه‌یه، كه بۆ هه‌زار ساڵێك ده‌گه‌رێته‌وه، ئه‌م بونه‌ش به نامۆ مه‌زانن له فكری شیعە چونكه فكری شیعی میراتی چه‌ندین بیروباوه‌ری جیاوازه‌و تێكه‌ڵ كراوه باشترین دانپێدانان دانپێدانانه‌كه‌ی كه‌مال حه‌یده‌ریه، كه یه‌كێكه له مه‌رجه‌عه‌كانی شیعه له زنجیره به‌رنامه‌یه‌كى تۆرماركراوی ته‌له‌فزێۆنيدا دەڵێت: زۆرترین میراتی شیعی له فكری جوله‌كه‌و نەصرانیه‌كان و ئاگرپه‌رسته‌كان وه‌رگیراوه[6]، داوای كرد كه سه‌رچاوه‌كانی شیعه له‌م شتانه پاك بكرێنه‌وه، داواشی له سه‌رجه‌م زانایانی شيعەو قوتابی حه‌وزه‌علمیه‌كان كرد هه‌ڵسن به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی كه فكری شیعه‌ی پێ تۆمه‌تبار ده‌کر‌ێت.
مەهدی چاوەڕوانکراو خێزانەکانی
فكریان لەگەڵ نه‌ته‌وه‌كانی پێش‌و هاوبه‌شه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت هه‌ندێك جار ناوه‌كانیان جیاوازه‌و رێكخراوه‌ته‌وه، له لایه‌ن شیعه‌وه به دروستكردنی چه‌ند ئه‌فسانه‌یه‌ك وچیرۆكێكی په‌یوه‌ست به داهاتوو، له شارستانیه‌تی سۆمه‌ریه‌كان مه‌هدی ناوی ئیلیا بوو، لای ئاشوری و بابلیه‌كان و دوموسین له ئه‌وروپاو سه‌ده‌كانی ناوه‌راست ناوی (بوخس) به‌هه‌مان شێوه له بنه‌ماكانی فكری شارستانیه‌ته‌كانی مصری و هیندی سینی و ئیغریقی ورۆمانی و فارسیه‌وه هه‌بووه، هه‌مان فكر له ئاینه ئاسمانیه دەستکاری کراوەکان دووباره بۆته‌وه، له ئاینی جوله‌كه ئیلیا رزگاركه‌ره، له ئاینی نصرانی مسیح، له ئاینی یه‌زیدی خزوئلیاس، له مه‌ندائی سیتیل، له ئاینه ده‌ستكرده‌كانی وه‌ك سه‌رده‌شتی كۆنۆفۆشیۆس و بوزی ومه‌زده‌كی وسیخ ومه‌جوسی ئاینه‌كانی تریش[7]. بۆیه هیچ ئومه‌تێك نیه هیچ ئاینێك نیه فریادره‌سێكى نه‌بێت كه هێزێكى له راده‌به‌ری هه‌یه، ده‌توانێت هه‌مو دادپه‌روه‌ریه‌ك بچه‌سپێنێت، هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌گوێره‌ی خۆی تێیگه‌یشتووه، به‌ڵكو هه‌ندێكیان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه، کە رزگار کەرەکانیان گه‌لانی تریان بۆ له‌ناو ده‌بات.
له راستیدا په‌یوه‌ندی مه‌هدی شیعه به بنه‌ماكانی سه‌رده‌شتیه‌تی فارسیه‌وه رون ودیاره، زۆرێك له نوسه‌ره‌كان باسی ئه‌وه‌یان كردووه، له‌وانه كتێبی (تثبیت دلائل النبوة) كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی: ئاگر په‌رسته‌كان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه چاوەروانكراوێك هه‌یه، به‌ڵێنیان پێدراوه، به‌ناوی (المیت الحی) كه (ئوبشاوثنی كوری بشاسف) ئێستا له قه‌ڵایه‌ك نیشته جێیه له نێوان خوراسان وسین[8]، هه‌روه‌ها له كتبی( بحارالأنوار للمجلسی) هاتووه، كه مه‌هدی له‌نه‌وه‌ی یه‌زگوردی پادشای فارسه نه‌ك له نه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی اللە علیە وسلم ، مه‌جلسی ده‌ڵێت: له‌و كاته‌ی كه فارس له قادسیه ده‌ركه‌وتن گه‌یشته یه‌زگوردی كوری شه‌هریار گه‌یش، كه عه‌ره‌ب به‌سه‌ر رۆسته‌م زاڵ نه‌بون، رۆسته‌م وای زانی هه‌مو فارس له ناوچون، بەڵام كه‌سێك هات و هه‌واڵی رۆژی قادسیه‌ی پێدان ده‌ركه‌وت كه په‌نجا هه‌زار كوژراو هه‌یه، (یه‌زگورد هه‌ڵت) له ئه‌هل وبه‌یت ده‌رچو له‌به‌رده‌رگای هه‌یوانه‌كه وه‌ستا وتی: ئه‌ی خه‌ڵكینیه من ده‌رۆم، جێتان ده‌هێلم، به‌ڵام یه‌كێك له كوره‌كانم ده‌گه‌رێته‌وه، كات وساته‌كه‌ی دیار نیه، سلمیانی ده‌یله‌می ده‌ڵێت: چومه لای ئه‌بو عه‌بدوڵا پرسیارم له‌م باره‌یه‌وه لێ‌كرد مه‌به‌ست له پیاوێك له كوری من چیه، ئه‌ویش وتی ئەوه هاوه‌ڵه‌كه‌ی ئیوه‌یه، كه قائم بأمرالله، كه كوری یه‌زگورده[9].
فكری سه‌ركه‌وتنی مه‌هدی و چه‌سپاندنی دادگه‌ری له زه‌وی، هه‌ره‌س هێنانی داپه‌روه‌ری پیغه‌مبه‌رانه حاشایەکی ئەوان، چونكه مه‌هدی له بیروباوەڕی شیعه پله‌ی سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانی هه‌یه، خومه‌ینی ده‌ڵێت: سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران له پێناو چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری هاتوون له زه‌وی به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوونه، ته‌نانه‌ت خودی پیغه‌مبه‌ر محمدی كۆتا پێغه‌مبه‌ران، كه بۆ چاكسازی مرۆڤایه‌تی هاتبوو، بۆ جێبه‌جێكردنی دادپه‌روه‌ری هاتبوو سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، په‌نا به‌تۆ خودایه له‌م كوفره[10].
هیچ رۆژێك ئیسلام بیروباوه‌ری بۆ ده‌سته‌مۆكردنی مه‌به‌ستی سیاسی به‌كار نه‌هێناوه، به‌ڵكو هه‌میشه هه‌مو لایه‌نه‌كانی ژیانی گرتۆته‌وه، خودی پێغه‌مبه‌ر صلی اللە علیە وسلم ته‌نها بۆ عه‌ره‌ب نه‌هاتووه به‌ڵكو بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی هاتووه، ته‌نها بۆ عه‌ره‌ب ده‌وڵه‌تی دروست نه‌كرد، به‌ڵکو بۆسه‌رجه‌م خه‌ڵك بوو، بانگه‌وازه‌كه‌ی بانگه‌وازێكى جیهانی بوو، چونكه هیچ ره‌گه‌زو نه‌ته‌وه‌یه‌كى نه‌ده‌ناسی، ته‌نها پێوه‌ر بۆ جیاوازی ته‌قوا بوو، ره‌چه‌ڵه‌ك بونی نه‌بوو بۆ گه‌لی هه‌ڵبژارده، خوێنی هه‌مو خه‌ڵك یه‌ك بوو، كۆتا وشه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی اللە علیە وسلم له حه‌جی ماڵئاوی ئه‌وه‌بوو، كه ئه‌بو سه‌عیدی خودری ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر صلی اللە علیە وسلم فه‌رمووی: په‌روه‌ردگارتان یه‌كه، باوكتان یه‌كه، پێغه‌مبه‌رتان یه‌كه، هیچ عه‌ره‌بێك له عه‌جه‌مێك گه‌وره‌تر نیه، هیچ عه‌جه‌مێك له عه‌ره‌بێك گه‌وره‌تر نیه، هیچ سورێك گه‌وره‌تر نیه له ره‌شێك هیچ ره‌شێك گه‌وره‌تر نیه له سورێك ته‌نها به ته‌قوا نه‌بێت[11].
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌كارهێنانی سیاسی بۆ هه‌ر فكرێكى ئاینی باتڵه له ئیسلام، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بونی بیرۆكه‌ی مه‌هدی چاوه‌روانكراو شتێكى بێ بنه‌مایه له ئیسلام، ئیسلام له سیاسەتی بە کارهێنانی ناو وشەی مه‌هدی بێبه‌ریه.
--------------------------------------------------------------------------------
[1] المجلسی جـ52/318 , بحار الأنوار جـ52/صـ386 , لأحسائی الرجعة صـ186ـ 187 , وغیرها
[2] بحار الأنوار –المجلسی جـ52/355 , النعمانی- الغیبة صــ154
الإرشاد للمفید صــ394 وبحار الأنوار- المجلسی 52/354[3]
[4] الغیبة- النعمانی صــ153- المجلسی- بحار الأنوار 52/353
الرجعة- الحسائی صــ184 [5]
[6] http://www.youtube.com/watch…
ا‌لدین فی خدمة السیاسة/علی الكاش [7]
تثبیت دلائل النبوة المؤلف: القاضی عبد الجبار بن أحمد بن عبد الجبار الهمذانی الأسد أبادی، أبو ا‌لحسین المعتزلی (المتوفى: 415هـ)[8]
بحار الأنوار - جزء:51 - صفحة:164[9]
له وتارێك به بۆنه‌ی له دایك بونی مه‌هدی پێشكه‌ش كراوه له 15/شعبان /1400 هـ، له كتێتبی نهج خمینی ص46دا داهەیە [10]
مسند الإمام أحمد 20896 وصححه شعیب الأرنؤوط.[11]
|