رێپۆرتاژ

ئەمڕۆ دادگاییکردنی مامۆستا کرێکارە

ئەمڕۆ دادگاییکردنی مامۆستا کرێکارە
٢٠١٩/١٠/٢٨
دادگای تاوانەکانی ئۆسلۆ ئەمڕۆ و سبەینێی (٢٨ و ٢٩)ی تشرینی یەکەم/ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ی دیاریکردووە بۆ سەیرکردنی مەرجەکانی ڕادەستکردنی مامۆستا کرێکار بە ئیتالیا.
پۆلیسی ئۆسلۆ ڕاستەوخۆ دوای دەرچوونی بڕیاری دادگایەکی ئیتالی بە حکومدانی ١٢ ساڵ زیندانیکردن، یەکسەر هەڵیانکووتایە سەر ماڵی مامۆستا کرێکار و دەستگیریان کرد.
ئیتالیا لە ١٨/تەممووزی ئەمساڵ داوای لە نەرویج کردووە کە مامۆستا کرێکاری ڕادەست بکەن بۆ بەسەربردنی ماوەی سزاکەی لە ئیتالیا.
دوای ٢ ڕۆژ لەو دەستگیرکردنە دادگای تاوانەکانی ئۆسلۆ بڕیاریدا مامۆستا کرێکار لە دەستبەسەریدا بمێنێتەوە تا ڕۆژی ٨/کانونی یەکەم/دیسەمبەری ئەمساڵ.
برینیار مێلینگ، پارێزەرە نەرویجییەکەی مامۆستا کرێکار شکاتی لەسەر دەستبەسەرکردنی مامۆستا کرێکار بەرزکردووەتەوە بۆ دادگای پێداچوونەوەی ئۆسلۆ، بەڵام ئەو دادگایە لە ٨/ئابی ئەمساڵ شکاتەکەی ڕەت کردووەتەوە.
دوێنی یەکشەممە میدیاکانی نەرویج هەوڵیان داوە پەیوەندی بە پارێزەرەکەی مامۆستا کرێکارەوە بکەن، بەڵام بەردەستیان نەکەوتووە. وەزارەتی داد و دەزگای هەواڵگریی نەرویجیش نەیانویستووە قسە لەسەر دادگاییکردنەکەی ئەمڕۆی مامۆستا کرێکار بکەن.
یاساناسانی نەرویج پێیانوایە ڕادەستکردنی مامۆستا کرێکار بە ئیتالیا پرۆسەیەکی دوورودرێژە و، ئەگەر دادگای ئۆسلۆ بڕیاری ڕادەستدانی مامۆستا کرێکار بدات بە ئیتالیا، پارێزەرەکەی مامۆستا کرێکار دەستبەجێ شکاتی لەسەر دەکاتەوە و، دۆسییەکە دەبرێتە دادگای باڵای نەرویج.
ئەگەر دادگای باڵاش هەمان ڕای دادگاکانی تری هەبوو، دۆسییەکە دەنێردرێت بۆ وەزارەتی دادی نەرویج لە ڕێگەی دادوەری گشتی نەرویجەوە. ئەو کاتە ئەو وەزارەتە بڕیار دەدات مامۆستا کرێکار ڕادەستی ئیتالیا بکات یان نا.
ئەگەر پارێزەرەکەی مامۆستا شکات لەسەر بڕیاری وەزارەتی دادی نەرویج بکاتەوە، دۆسییەکە دەچێتەوە بەردەمی ئەنجوومەنی وەزیرانی نەرویج و، پاشای نەرویج لەوێ بڕیاری یەکلاکەرەوەی لەسەر دەدات.
ڕۆژی ٢١/تشرینی یەکەم/ئۆکتۆبەری ئەمساڵ "ئەرنا سۆلبێرگ"ی سەرۆک وەزیرانی نەرویج سەردانی عێراقی کرد و لە گەڵ عادل عبدالمهدی سەرۆک وەزیران کۆبووەوە. دوای گەڕانەوەی بۆ نەرویج ئەرنا سۆلبێرگ هیچ لێدوانێکی نەداوە.
ئێمە وەک کەسی مامۆستا کارێکار هیوادارین دادگای نەرویج دۆسییەکەی مامۆستا کرێکار نەکات بە قوربانیی ئەو گەمە سیاسییەی کە لە ساڵی ٢٠١٢ەوە دەستی پێکردووە و، بە تۆمەتی جۆربەجۆر و دادگاییکردن هەوڵی دەکردنی مامۆستا کرێکار دراوە لە نەرویج.
هەندێک لە حیزبەکانی نەرویج دەیانەوێت بەهەر شێوەیەک بێت لەو تەونەی خۆیان دروستیان کردووە ڕزگاریان ببێت.
خالد ڕەنجدەر

3500 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-28
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.