دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه؛ بڕیاری حوكمدرانی مامۆستا كرێكار‌و برایانی تری، به‌بێ گۆڕانکاری هێشته‌وه!
ئا: پێگه‌ی دووربین
هه‌روه‌ک بڕیاربوو ئه‌مڕۆ هه‌ینی (2020/7/10) دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه له‌وڵاتی ئیتاڵیا، جارێکی تر پێداچوونه‌وه بهحوکمدرانی مامۆستا کرێکار‌و ئه‌و برایانه‌ی تردا بکاته‌وه، که نزیکه‌ی ساڵێک لەمەوپێش له (2019/7/15)دا له‌لایه‌ن دادگای شاری بۆڵزانۆی ئیتاڵیاوه بەبێ ئامادەبوونی خۆیان به‌زیندانیکردن حوکمدرابوون، ئاشکرایه مامۆستا کرێکار به (12) ساڵ و ئه‌و (9) برایه‌ی تریش هه‌ریه‌که‌یان له (6-9) ساڵ حوکمدرابوون، ئه‌مه‌یش به‌مه‌به‌ستی زیاتر گه‌وره‌کردن و مه‌ترسیدارتر نیشاندانی قه‌زییه‌که‌ی مامۆستا کرێکار بوو..
چۆنێتیی به‌ڕێوه‌چوونی دادگاییکردنه: ئه‌مڕۆ مامۆستا كرێكار‌و چه‌ندین برای تر، له‌ڕێی ڤیدیۆ لینكه‌وه به‌شداریی دادگاییه‌كه‌یان کرد، له‌سه‌ره‌تادا، دادوه‌ره‌کان پێیانڕاگه‌یاندن: که ده‌بێت هه‌ریه‌که‌یان ته‌نها (5) خوله‌ک قسه‌بکه‌ن، به‌ڵام مامۆستا کرێکار‌و ئه‌و برایانه‌ی تریش ئه‌وه‌یان ره‌تکرده‌وه. پاشان به‌ناچاری وتیان: هه‌ریه‌که‌تان با وته‌کانی خۆی پێشکه‌شبکات. هه‌روه‌ها له‌سه‌ره‌تادا رێگه‌یاننه‌دا به‌مامۆستا كرێكار قسه‌بكات، چونكه مامۆستا داوایكردبوو: که رێگهیپێبدهن بۆئه‌وه‌ی (3) کاتژمێر له‌سه‌ر ئه‌م دۆسییه‌یه قسه‌بكات، به‌ڵام به‌م داواکارییه‌ی مامۆستا رازینه‌بوون، پاشان مامۆستا کرێکار به‌هه‌ر (7) دادوه‌ره‌كه‌ی وت: "من ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌تان بۆ روونبكه‌مه‌وه، كه ئێوه فریودراون، ئه‌و وتانه‌ی ئێوه حوكمتان لهسهریداوه، لهوهرگێڕرانیاندا، گۆڕانکارییان تێداکراوه". كه‌چی له‌میانه‌ی پێشکه‌شکردنی وته‌کانیدا، چه‌ندین جار ده‌نگی مامۆستا کرێکاریان پچڕاند، پاشان مامۆستا وتی: "ئێوه (12) ساڵ حوكمتان به‌سه‌ر مندا سه‌پاندووه، كه‌چی ئاماده‌نین (3) كاتژمێر گوێملێبگرن! به‌ڕاستی ئه‌م دادگاییکردنه وه‌كو دادگایی‌کردن له‌وڵاتی میسر ده‌بینم و هیچ دادپه‌روه‌رییه‌كی تێدانییه". ئیتر مامۆستا پشتیكرده دادگا‌و هیچ قسه‌یه‌کی تری نه‌كرد!
هه‌روه‌ها وه‌رگێڕێكیان بۆ كاك زانا هه‌مه‌وه‌ندی و برایانی تر دانابوو، كه لێیان تێنه‌ده‌گه‌یشت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌یده‌توانی وه‌رگێڕانیان بۆ بکات، که‌چی دادگاکه‌یش ئاماده‌نه‌بوو بۆیان بگۆڕێت به‌وه‌رگێڕێکی باشتر! که‌واته: نه ئه‌وان له‌زمانی وه‌رگێڕه‌که تێده‌گه‌یشتن و نه وهرگێڕهکهیش ده‌یتوانی قسه‌كانی ئه‌وان به‌دادگا بگه‌یه‌نێت..
به‌هه‌مان شێوه‌ی مامۆستا كرێكار، رێگه‌یاننه‌دا به‌و برایانه‌ی تریش به‌ته‌واوی وته‌کانیان ئاراسته‌ی دادگا بکه‌ن، له‌باشترین حاڵه‌تدا رێگهیانپێدان هه‌ریه‌که‌یان ته‌نها نزیکه‌ی که‌متر له (15) خوله‌ک قسه‌بکه‌ن، پاشان کاک زانا هه‌مه‌وه‌ندی بهدادوهرهکانی وت: "ئێوه له‌م کاته‌دا مامۆستا کرێکارتان هێناوه بۆ ئیتاڵیا، که نه‌خۆشیی کۆرۆنا بڵاوبۆته‌وه، به‌ڕاستی ئه‌مه‌یش وه‌ک ئه‌وه وایه: هه‌موومانتان کوشتبێت".
به‌هیچ شێوه‌یه‌ک وته‌ی دادوه‌ره‌کان بۆ مامۆستا کرێکار‌و برایانی تر تهرجومهنهدهکرا، ئه‌وان ته‌نها له‌نێوان خۆیاندا قسهیاندهکردو هه‌موو کاته‌که‌یان، به‌باسکردنی یاساکانی ئیتاڵیا‌و چوونه‌ده‌ره‌وه‌و هاتنهژوورهوهوه به‌سه‌ربرد!
دادوه‌ره‌کان وتیان: "له‌دوای (5) خولهك له‌کۆتاییهاتنی دادگاییه‌که، بڕیاره‌كه راده‌گه‌یه‌نین". دیاره دواتر ئه‌مه‌یان به‌هه‌ڵه زانی، له‌به‌رئه‌وه ماوه‌که‌یان كرد به (1) كاتژمێر، بۆئه‌وه‌ی وا ده‌رنه‌که‌وێت که بڕیاری پێش وه‌ختیان هه‌بووه، له‌دوای کۆتاییهاتنی کاتی دیاریکراو، بڕیاریاندا به‌هێشتنه‌وه‌ی حکومدرانی مامۆستا کرێکار‌و هه‌ریه‌که له‌برایانی تر، وه‌ک خۆی و به‌بێ گۆڕانکاری.
له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی تێبینیدهکرا؛ شێوازی دادگاییکردنه به‌ته‌واوی گاڵته‌جاڕی بوو، ته‌نانه‌ت له‌خوار ئاستی دادگایی‌کردن له‌هه‌رێمی کوردستانیشدا داده‌نرێ!
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه؛ له‌ماوه‌ی (90) رۆژدا، پارێزه‌رانی مامۆستا کرێکار‌و برایانی تر ده‌توانن تانه له‌بڕیاره‌که بده‌ن، به‌مه‌به‌ستی جارێکی تر تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی، هه‌روه‌ها سوپاس بۆ په‌روه‌ردگاری بێهاوتا، ته‌ندرووستیی مامۆستا كرێكار‌و ئه‌و برایانه‌ی تریش جێگیره.
|