ڕەنگە زیندانیش خۆشی بوێی
وا ناھێڵێ لێی دابڕێی
دڵ تەنگ مەبە بوونت بەسە
تا وەک دڕک لە دڵیانا بڕوێی
تۆ پێشەوای پەیڕەوێکــی
دونیات بەگژ خۆتدا کردووە
ھێندە بەرزی بۆ ئەشکەنجە
پەیامی خۆت ون نەکردووە
تۆ بڵێسەی ئاگری جیھاد و
دەست و بازوی شۆڕشگێڕی
تۆ تیری لە کەوان دەرچووی
نێو جـــەرگی لات و ھـــێڕی
ھێندە بەسە کە سەبرت
ھێزی لە ئەژنۆی ئەوان بڕیوە
تۆ دیلی زیندانی، کەچی ورەت
ئازادی ئەوانی ڕنیـــــوە
قۆڵ بەست و ھەناسەی
تەنگ چوار دیواری دەورت
ئــاخ و حەسرەت و شیوەنی
دوور لە جوانی خاک و وەتەنت
بێ میھری دایک و سەدای
خۆشی ژاوەژاوەی ڕۆڵەکانت
بێ کەســـی و غەریبی قوڵپی
گریـانی شەوانی چاوەکانــت
پەیامێکە لە دڵی ھاودینانت
وەک و ئاگر بڵێسە دەرئەکـا
یا پێکی ژەھــــری تاڵە ھەر
ڕۆژەو ناحەزێکت نۆشی ئەکا
زوویر مەبە کە ئەبینی
براکانت ژینی مەینەتی ئەنۆشن
ئەوانیش وەک و تۆ سەربەرزن
بۆ دیداری خودا بە پەرۆشن
مەھێڵە مامۆستـــاکەم
ھەناسەی سارد سنگت پڕکا
دڵنیابە ئەو ڕۆژە زۆر نزیکە
ئیسلام بــــێ تـــۆ حوکمی دونیــا بکا
ڕەنگە زیندانیش خۆشی بوێی
وا ناھێڵێ لێی دابڕێی
دڵ تەنگ مەبە بوونت بەسە
تا وەک دڕک لە دڵیانا بڕوێی
تۆ پێشەوای پەیڕەوێکــی
دونیات بەگژ خۆتدا کردووە
ھێندە بەرزی بۆ ئەشکەنجە
پەیامی خۆت ون نەکردووە
تۆ بڵێسەی ئاگری جیھاد و
دەست و بازوی شۆڕشگێڕی
تۆ تیری لە کەوان دەرچووی
نێو جـــەرگی لات و ھـــێڕی
ھێندە بەسە کە سەبرت
ھێزی لە ئەژنۆی ئەوان بڕیوە
تۆ دیلی زیندانی، کەچی ورەت
ئازادی ئەوانی ڕنیـــــوە
قۆڵ بەست و ھەناسەی
تەنگ چوار دیواری دەورت
ئــاخ و حەسرەت و شیوەنی
دوور لە جوانی خاک و وەتەنت
بێ میھری دایک و سەدای
خۆشی ژاوەژاوەی ڕۆڵەکانت
بێ کەســـی و غەریبی قوڵپی
گریـانی شەوانی چاوەکانــت
پەیامێکە لە دڵی ھاودینانت
وەک و ئاگر بڵێسە دەرئەکـا
یا پێکی ژەھــــری تاڵە ھەر
ڕۆژەو ناحەزێکت نۆشی ئەکا
زوویر مەبە کە ئەبینی
براکانت ژینی مەینەتی ئەنۆشن
ئەوانیش وەک و تۆ سەربەرزن
بۆ دیداری خودا بە پەرۆشن
مەھێڵە مامۆستـــاکەم
ھەناسەی سارد سنگت پڕکا
دڵنیابە ئەو ڕۆژە زۆر نزیکە
ئیسلام بــــێ تـــۆ حوکمی دونیــا بکا
|