رێپۆرتاژ

په‌یوه‌ندی رابه‌رانی شیعه‌ به‌ ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كان

په‌یوه‌ندی رابه‌رانی شیعه‌ به‌ ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كان

چیرۆكه‌ چرنوكداره‌كان

سەرچاوە: العراق تایمز

وەرگێڕانی : خزمەتگوزاری دووربين

كاتێك بمانه‌وێت قسه‌ له‌سه‌ر یه‌كه‌م پیاوێك بكه‌ین، كه‌ باسی له‌ نۆكه‌رایه‌تی مه‌رجەعه‌ ئاینیه‌ كلاسیكیه‌كان كردو ئه‌م بابه‌ته‌ی خسته‌ سه‌رمێزی گفتوگۆ دوور له‌ هه‌موو سیخوریه‌ك، كه‌ كۆسپ بوو له‌ بەرده‌م ئابروچونه‌ داپۆشراوه‌كان، ئه‌م كه‌سه‌ سه‌دری دووه‌م بوو، كه‌ په‌یوه‌ندیه‌ ئابروبه‌ره‌كانی مه‌رجه‌عیه‌ ئاینیه‌كانی به‌ ده‌زگا سیخوریه‌كانی ووڵاتان كه‌شف كردو په‌رده‌ی له‌سه‌ر لادان و عه‌وره‌تی خستنه‌ ده‌ر، به‌مه‌ی ئه‌م كه‌سانه‌ كه‌سی ئه‌م وڵاتانه‌ن و دوای ده‌زگا سیخوریه‌كانی ئه‌مریكاو به‌ریتانیا وئیسرائیل ‌ كه‌وتوون له‌ دژی ئیسلام .

سه‌در به‌ ئاره‌زووی خۆی قسه‌ی نه‌كردوه‌، به‌ڵكو پشتی به‌ به‌ڵگه‌ به‌ستووه‌، ئه‌وه‌ی جه‌ختی ده‌كرده‌وه‌ له‌قسه‌كانی، ئه‌وه‌بوو كاتێك پرسیاری له‌ شێخ حه‌سن الكوفی كرد، كه‌ حكومه‌تی عێراقی به‌ تیرۆركردنی سەد‌ر تۆمه‌تباری ده‌كرد، سه‌در جه‌ختی له‌وه‌ له‌وه‌ ده‌كرده‌وه‌ كه‌ كوفی نوێنه‌ری زانایانی ئیسرائیل و شوینه‌كه‌وته‌كانیه‌تی... هتد شتێكى ئاشكرایه‌ له‌م كاته‌دا كوفی نوێنەری سیستانی بوو . له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ شێخ إسماعیل الوائلی دامه‌زرێنه‌رو به‌پرسی نوسینگەی راگه‌یاندنی سه‌دری دوه‌م و به‌رپرس و دامه‌زرێنه‌ری نوسینگەی ده‌رەوەی ئه‌و مه‌رجەعه‌
لەكتێبی "الفتوح مع السیستانی" جه‌خت له‌وه‌ دەكاته‌وه‌ كه‌ سیستانی له‌ لایه‌ن "خوئیه‌وه‌" دانرا، كه‌ باره‌گاكه‌ی له‌ له‌نده‌ن بوو، به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ده‌ستی كه‌وتوه‌ له‌ باره‌ی ئه‌م ده‌زگایە كه‌ پێش "محمد تقی الخوئی"،  "عبدالمجید الخوئی" به‌رێوه‌ی ده‌برد، له‌گه‌ڵ هه‌شت كه‌سی تر كه‌ هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به‌ ناوه‌ندی ئاینیه‌وه‌ نه‌بوو، ئه‌مانه‌ له‌ له‌نده‌ن وكوه‌یت ئێران هند نیشته‌ جێ بووبوون، ئه‌م ئەنجومەنە ده‌نگیان له‌سه‌ر دیاری كردنی مه‌رجەع ده‌دا، به‌ مه‌رجێك ئیداره‌ی دارای له‌ ده‌ستی ئه‌م دەزگایە بێت و ده‌زگا چۆنیه‌تی سه‌رفكردنی پاره‌ به‌رێوه‌ ببات، داهاتەکەش پێنج یه‌كی شیعه‌یه‌ له‌ ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ لایه‌ن چه‌ند لایه‌نێكى نادیار .

ئه‌م ده‌زگایه‌ی "خوئی" له‌ سەردەمی "صدام حسین" دامه‌زرا په‌یوه‌ندیه‌كی توندو تۆڵیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سه‌دامدا هه‌بوو، هه‌ر وه‌ك وائلی ئاماژه‌ی به‌ ده‌زگای الخوئی خێرخوازی كردووه‌،
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ به‌ پیاوێكى تری ئاینی عێراقی ده‌دات كه‌ له‌ "قوم" نیشته‌جێ بووە به‌ناوی "سه‌ید كمال الحیدری" كه‌ ئابڕوی كۆتا مه‌رجه‌عی نه‌جه‌فی بردووه‌، كه‌ نوێنه‌رایه‌تی هه‌رچوار مه‌رجه‌عەکە ده‌كات، كه‌ ئه‌وانیش "سیستانی و فه‌یاز و پاكستانی و حكیم"ن، له‌ تۆمارێكى ده‌نگی ده‌ڵێت: ده‌زگایه‌كى گرنگی وه‌ك مه‌رجه‌عیه‌تی ئاینی شیعە كه‌ زیاد له‌ دوسه‌د بۆ سێ سه‌د ملیۆن شیعه‌ له‌جیهان شوێنكەوتەیەتی ناكرێت دەزگا هه‌واڵگریه‌كانی جیهان ده‌ستی تێ نه‌خه‌ن، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی بۆته‌ ژماره‌یه‌كى گرنگ له‌ هاوكێشه‌ سیاسیه‌كان ، دەزگا هه‌واڵگریه‌كان كار له‌سه‌ر ئه‌م كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ناوه‌ندی گرنگه‌وه‌ كار ده‌كه‌ن، به‌ڵكو كار له‌سه‌ر لایه‌نێكى دیاریكراو ده‌كه‌ن كه‌ له‌سه‌ر حیسابی لایه‌نی تر ئه‌م مه‌رجه‌عانه‌ هانده‌دەن به‌شێوه‌یه‌كى زانستی و پشتئه‌ستور به‌ شێوازی لێزانانه.

حه‌یده‌ری به‌م ئه‌ندازه‌ وازی نه‌هێناوه‌ به‌ڵكو له‌ به‌رنامه‌یەکدا، كه‌ له‌ كه‌ناڵی "الکوثر" په‌خش ده‌كرا رایگه‌یاند ئه‌م مه‌رجەعا‌نه‌ی كه‌ وشه‌ی باڵاو گه‌وره‌یان بۆ ده‌وترێت وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ "سیستانی"،  هیچ شتێك نابه‌خشن و شایه‌نی سه‌ركردایه‌تی كردنی شیعه‌ نین، ئه‌مانه‌ بۆ چه‌ند كارێكى دیاریكراو دروستكراون کە له‌لایه‌ن دەزگا هه‌واڵگریه‌كانی جیهان به‌رێوه‌ ده‌برێن، ئه‌مه‌ وای كرد كه‌ به‌رنامه‌كه‌ی رابگرن.

لێره‌وه‌گرنگە باسێکی ئەو نامه‌یه‌ش بکەین له‌كتێبی (قصص ذات انیاب) له‌ لاپه‌رە 212 ـــ 213 له‌ ژێر ناونیشانی نامه‌یه‌كى مه‌ترسیدار، كه‌ پشتڕاستی ئه‌م قسانه‌ی پێشوو ده‌كاته‌وه‌، له‌ یاداشته‌كانی "بریمه‌ر"و "رامسفێلد"دا هاتووه‌، له‌ پێگه‌ی "ویكلیكس" بڵاوكرایه‌وه‌، كه‌ باس له‌ هاوكاری سیستانی و محمد ره‌زای کوڕی بۆ ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كانی ده‌ره‌وه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه‌كه‌یە:

نامه‌یه‌كى مه‌ترسیدار

ئه‌م نامه‌یه‌ یه‌كێكه‌ له‌ نامه‌ مه‌ترسیداره‌كان وه‌ك به‌شێك له‌ مێژوی عێراق ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو نامه‌یه‌ك نێردراوه‌ له‌ كۆشكی سپی جۆرج بۆشی كوڕ هه‌روه‌ها ئیمزای تۆنی بلێری سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیای له‌سه‌ره‌ بۆ نوێنه‌ره‌كانی خوا له‌ زه‌وی ئایاته‌ به‌رزه‌كان له‌ نه‌جه‌ف/ عێراق، هه‌روه‌ها بۆ داروده‌سته‌ رێزداره‌كه‌یان .

ناوه‌رۆكی نامه‌كه‌

سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، كه‌ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد بۆ ئازادكردنی عێراق له‌ ساڵی 2003 به‌ سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا و سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، سوپاس و پێزانینی خۆمانتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین . ئێمه‌ ئه‌م دیاریه‌ گه‌وره‌یەی ئێوه‌ له‌بیرناكه‌ین كه‌ جێگای په‌نجه‌تان دیاره‌، لە بێدەنگیتان بۆ داگیركردنی عێراق له‌لایه‌ن ئێمه‌، كه‌ ئه‌مه ‌ئاسانكاری زۆری بۆ ئێمه‌ كرد بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی کەرەستەی جیوه و هەروەها کەرەستەی تر له‌ ناوچه‌ی "نه‌هره‌وان"، ‌ جگه‌ له‌ وێرانكردنی ژێرخانی عێراق، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانمان هه‌ڵسان به‌ كاری ناشایسته‌ له‌ عێراق وه‌ك كوشتنی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی و ئه‌وه‌ی له‌ زیندانه‌كانی "ئه‌بو غرێب" روویداو ده‌ستدرێژی كردنی سه‌ر ناموسی خه‌ڵك و رشتنی خوێن و تاڵانكردنی بانكه‌كان، بردنی 22 ملیار دۆلار له‌ خه‌زێنه‌ی گه‌لی عێراقی له‌لایه‌ن "بریمه‌ر"ەوه‌ .
ئێمه‌ سوپاسی بێ پایانتان بۆ دووباره‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ ئێوه‌ له‌سه‌ر ئه‌م كارانه‌ بێ ده‌نگ بون، نه‌بونه‌ به‌ربه‌ست بۆ كاری داگیركردنی عێراق له‌ لایه‌ن ئێمه‌وه‌.

هه‌وره‌ها سوپاسی برایان وكادیران كه‌سایه‌تیه‌كانتان ده‌كه‌ین له‌ له‌نده‌ن و به‌یروت واشنتۆن وجه‌ده‌و به‌غدا به‌هۆی بێ ده‌نگی نواندنیان له‌ كاره‌كانمان . ئێمه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ خۆشه‌مان بیرناچێته‌وه‌ كاتێك زاڵمای خلیل زاد و كۆڵن پاوڵی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ گه‌یشتن به‌ هه‌ریه‌ك ....... و...... راوێژكاری ئایەتوڵڵا...... هەڵوێستی سه‌رۆكه‌كانی زانایانی شیعه‌ جارێكى تر دووباره‌ نابێته‌وه‌ له‌ كاتی شۆڕشی بیست چونكه‌ بارودۆخ ته‌واو گۆراوه‌.

هه‌روەها سوپاسی هەڵوێستی ئێوه‌ ده‌كه‌ين كه‌ له‌ كاتی چه‌سپاندنی گه‌مارۆكانمان به‌سه‌ر ئێران ئێوه‌ داواتان لە شيعەکان نه‌كرد بۆ نه‌كڕینی كاڵاكانمان، سوپاسی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ جوانه‌تان ده‌كه‌ین .
"جورج دبلیو بوش" "تونی بلێر"

2664 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-06-01
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.