هه‌مه‌جۆر   -   نالی
  گوڵ کە یاغی و دەم دڕاو بوو، کەوتە لاف و ڕەنگ و بۆی

باغەبان گوێی گرت و، وا هێنای بە دەستی بەستە بۆی

ڕەنگی زەرد و سووری خەوف و خەجڵەتی، ئاوی حەیای
وا تکاو، ئەرجوو دەکەن عەفوی بکا وەک عەبدی خۆی

چونکە بێنی بێوەفایی و ناز و شۆخی لێ دەهات،
ناردییە بازاڕی ڕیسوایی کە بیدا شوست و شۆی

دەست بە دەست چوو تا گەیشتە دەستی عەتتاری سەفیه
نایە سەر نار و عەزابی ڕۆحی دا و سفت و سۆی

چونکە مەنشووری گوڵەندامی بە ناوی خۆی دەوێ
یار، ئەگەر لەو باغییانە کەس بمێنێ، عارە بۆی

مەه بە شەو هەڵدێ، پەنا دەگرێت و دەنوێتن بە ڕۆژ
دا بگاتە سیڕڕی پەچچەی پەرچەم و وەسفی برۆی

گەر بڵێم: شەمسی، دەڵێ: ئەو خۆش ڕووە بێپەردەیە
وەر بڵێم: سەروی، دەڵێ: ئەو ئەحمەقە کوا گفتوگۆی!

دیدە و دڵ هەردوو وا جۆبار و جۆیای قەددی تۆن
سەروی دڵجۆی عەرعەر و، دڵجۆی نەمامی دیدەجۆی

چونکە باوکی ڕۆمی و دایکی حەبەش بوو، ما بە بەین
ڕۆژ و شەو، کافوور و میسکی، ڕوو گەنم، خاڵ دەنکە جۆی

من گوتم: سەروی قەدت مەوزوونە، ئەو تەبعەم هەیە
ئەو گوتی: نالی بە میزابی کینایەتمان دەشۆی

 916

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        
Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.