ئۆسلۆ ٤/١٩٩٣
لەبەر نسێی ( تەحالوف ) ا
بۆ ختووکەی
سۆزی ( بوون ) ی قەوارەی کورد
ھەلێ رەخسا
شێرە بەفرینەیەکیان کرد
ناویشیان لێنا پەرلەمان !!
لە لای سیاسەتمەداری داش
لای کۆنە جاش
لای چەورەی وێڵ و دەم ھەراش
بوو بە ( لات ) و ( عوززا )ی زەمان !!
دەیان پیاوکوژ
چەقۆ وەشێن !!
ئابڕو پواو
جەردەو دزو کۆنە بەعسی
ئابڕوو شکێن ..
وەکو کەسێ
نەیانناسێ
چین و کێن ؟ بۆ کوێ دەشێن ؟!
بوونە ئەندانی پەرلەمان ..
کە ئابووری کوردیان فرۆشت
کاتێ ئابڕووی کوردیان فرۆشت
کە وەک فیرعەون
لێوی رقیان لە دین کرۆشت
( موئمین ) ێ بانگی لێ کردن :
ئەرێ ( یا قەومی ) دەرفەتێ
کەچی لە سێدارەیان دا
بە تۆمەتە پووچەڵەکەی
مەلای خەتێ !!
ئۆسلۆ ٤/١٩٩٣
لەبەر نسێی ( تەحالوف ) ا
بۆ ختووکەی
سۆزی ( بوون ) ی قەوارەی کورد
ھەلێ رەخسا
شێرە بەفرینەیەکیان کرد
ناویشیان لێنا پەرلەمان !!
لە لای سیاسەتمەداری داش
لای کۆنە جاش
لای چەورەی وێڵ و دەم ھەراش
بوو بە ( لات ) و ( عوززا )ی زەمان !!
دەیان پیاوکوژ
چەقۆ وەشێن !!
ئابڕو پواو
جەردەو دزو کۆنە بەعسی
ئابڕوو شکێن ..
وەکو کەسێ
نەیانناسێ
چین و کێن ؟ بۆ کوێ دەشێن ؟!
بوونە ئەندانی پەرلەمان ..
کە ئابووری کوردیان فرۆشت
کاتێ ئابڕووی کوردیان فرۆشت
کە وەک فیرعەون
لێوی رقیان لە دین کرۆشت
( موئمین ) ێ بانگی لێ کردن :
ئەرێ ( یا قەومی ) دەرفەتێ
کەچی لە سێدارەیان دا
بە تۆمەتە پووچەڵەکەی
مەلای خەتێ !!
|