لە زیندانا
پێشەكەشە بەو براو خوشكە موسوڵمانەی كە لە زیندانەكان ستەمكاراندا ئازاروئەشكەنجە ئەچێژن .
بەڵێ دوژمن
ئەتوانی هەزاری وەك من
بەیەك راپۆرت
توشی ئەشكەنجەوسزاكەن ..
*****
لە زیندانا
لە ژێرزڕەی زنجیرو كۆت
لە ژێر ئۆف وئێش و ژانا
زۆریان لێ كەی
سەدان ئیفادە ئیمزاكەن
*****
لە دەرەوەش
لاوازەكان
لەسەر مینبەر بۆت نزاكەن
بەڵام ئایا عەقیدەو بیر
دەفەوتێ بە كۆت وزنجیر؟!
*****
بە ڵێ دوژمن
ئەتوانی هەزاری وەك من
دەست وپێ ی كۆت و زنجیر كەی
لە گەڵ ژانا
لاوی لە زیندانا پیر كەی
بەڵام ئایا
كاروانی رێگەی خواوویستی
بە ڕای ئێوە
دەمرێ و ناگاتە مەبەستی ؟
*****
بەڵێ دوژمن
ئەتوانی هەزاری وەك من
لەزیندانا بتاسێنێ ..
چاوی هەزارانی تریش
بترسێنی ...
دەشتوانی هەر
بە هۆكانی راگەیاندن
وەك ( خائن ) یش
بەم خەڵكەیان بناسێنی ...
*****
بەڵام خۆ خەڵكی دەیزانی
ئێمەی پەروەردەی قورئانی
ئێمەی خواوویست
لە ژیانا
غەیری ئازاد بوونی میللەت
هیچمان نەوویست
بەو هیوایەی لە قیامەت
خۆ رووسوور كەین
لەبەر دەمی خوای خۆشەویست ..
*****
مێژوو: 23/11 /1983
لە زیندانا
پێشەكەشە بەو براو خوشكە موسوڵمانەی كە لە زیندانەكان ستەمكاراندا ئازاروئەشكەنجە ئەچێژن .
بەڵێ دوژمن
ئەتوانی هەزاری وەك من
بەیەك راپۆرت
توشی ئەشكەنجەوسزاكەن ..
*****
لە زیندانا
لە ژێرزڕەی زنجیرو كۆت
لە ژێر ئۆف وئێش و ژانا
زۆریان لێ كەی
سەدان ئیفادە ئیمزاكەن
*****
لە دەرەوەش
لاوازەكان
لەسەر مینبەر بۆت نزاكەن
بەڵام ئایا عەقیدەو بیر
دەفەوتێ بە كۆت وزنجیر؟!
*****
بە ڵێ دوژمن
ئەتوانی هەزاری وەك من
دەست وپێ ی كۆت و زنجیر كەی
لە گەڵ ژانا
لاوی لە زیندانا پیر كەی
بەڵام ئایا
كاروانی رێگەی خواوویستی
بە ڕای ئێوە
دەمرێ و ناگاتە مەبەستی ؟
*****
بەڵێ دوژمن
ئەتوانی هەزاری وەك من
لەزیندانا بتاسێنێ ..
چاوی هەزارانی تریش
بترسێنی ...
دەشتوانی هەر
بە هۆكانی راگەیاندن
وەك ( خائن ) یش
بەم خەڵكەیان بناسێنی ...
*****
بەڵام خۆ خەڵكی دەیزانی
ئێمەی پەروەردەی قورئانی
ئێمەی خواوویست
لە ژیانا
غەیری ئازاد بوونی میللەت
هیچمان نەوویست
بەو هیوایەی لە قیامەت
خۆ رووسوور كەین
لەبەر دەمی خوای خۆشەویست ..
*****
مێژوو: 23/11 /1983
|