پێغه‌مبه‌ر ﷺ   -   مامۆستا كرێكار
  ساتێكی یادی تۆ

رۆحم سه‌ودایه‌ سه‌ری ناوت بۆ ساتێكی ئه‌مانی تۆ
دڵم پڕ سوێیه‌ سۆز ئه‌گرێ بۆ ساتێكی زه‌مانی تۆ
له‌ شه‌وگاری نه‌فامیما گۆچان و ده‌ست و پێ ئه‌كوتم
بۆ هه‌ر هه‌نگاوێ موحتاجم به‌ ساتێكی به‌یانی تۆ
شه‌وه‌و شیوه‌ن ده‌گێڕٍم من به‌ ته‌نهام و ریابازم
چاوه‌ڕێم له‌ رۆژی روونا سپێده‌ی بێ به‌یانی تۆ
حه‌زێ بۆ ساتێ یادی تۆ زه‌مین تاكو حیجاز ته‌ی كا
ده‌بێ ژینی هه‌موو دانێ بۆ ساتێكی میوانی تۆ
سه‌رو شان و ده‌ست و هه‌ردوو بنی پێت ماچ ئه‌كه‌م ئۆخه‌ی
كه‌ تاسوقی شكا خۆزگه‌م له‌ خه‌ونێكی جیهانی تۆ
چ یادێكه‌ له‌ مه‌زنی تۆ هه‌موو چركه‌ی شه‌وو رۆژێ
به‌ ملیۆن كه‌س ئه‌ڵێن ئه‌شهه‌د بۆ نازناوێكی شانی تۆ
كه‌ خۆت ئه‌سرارت (أسْرَی) یه‌و سه‌روه‌ریشت (بِعَبْدِهِ)ی
قبووڵم كه‌ كۆیله‌ بم بۆ هه‌ر كامێ له‌ یاوه‌رانی تۆ
هه‌موو دینداری عاله‌م گه‌ر خۆ قوربانی ناوت كه‌ن جه‌م
به‌ قه‌رزاری ده‌یانبینی بۆ چركه‌ی سات و ئانی تۆ
ئه‌وی جوامێری ئوممه‌تته‌ له‌ یادی هیجره‌ت و به‌درا
به‌ڕیز رۆحیان له‌سه‌ر ده‌سته‌ بۆ یادێكی مه‌یدانی تۆ

 772

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        
Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.